سایز متن   /

عه بدۆڵا ئۆجالان له بواری که سایه تی دا زۆر دوو دڵه . ته ناته ت له سه رده مێک دا که  خۆی راسته وخۆ به ڕێوه بردنی په که که ی له ئه ستۆ بوو به چاوێکی گۆماناویه سه یری ده ورووبه ری ده کرد.

گرووپی په که که و باڵه ئێرانییه که ی (په ژاک) ھێزی تێرۆریستین که له سنوری رۆژئاوای وڵات چالاکن. ھه رچه ند تائێستا شێره پیاوان و پارێزوانانی ئاسایشی سنوره کان گورزی کوشنده ی زۆریان لێ وه شاندوون و ناچاریان کردوون بکێشێنه وه به ڵام رابردووی ئه م گرووپه و وتووێژ له گه ڵ ئه ندامانی گرێدراوی له سه ر رابردووی ھزری و رامان و ئارمانجه کانی ئه ندامانی په که که یارمه تییه کی باشمان له م باره وه ده دات. له ژماره تایبه تی مه شرق که له ژێر نێوی ( په که که  و په ژاک له دیدێکی نێزیکتره وه ) که له رۆژانی نه ورۆز بڵاوکراوه ته وه چاوێکی خشکاندووه به ژێرخانه کانی دامه زراندنی ئه م گرووپه و ھه روه ھا گوێ ده گرین بۆ قسه کانی بڕێک له و ئه ندامه جیابووانه ی گرووپ که چۆن که وتوونه ته داویه وه تا له ده لاقه یه کی نێزیکتره وه راستییه کان و تاوانه کانی ئه م گرووپه و ئه وه ی که بۆته ھۆی به لاڕێدان چووینی ئه م ئه ندامه ھه ڵخه ڵه تێنراوانه .

 له ده یه کانی دوای رووخانی ئمپراتووری عوسمانی گرووپه کان و پارته کان و رێکخراوگه لێکی زۆر له نێوان کورده کانی تورکیادا سه ریانھه ڵدا. کۆمه ڵه ی خۆیبوون, کۆمه ڵه ی سه ربه خۆ (ئازادی) کوردستان, ماڵی کوڵتووری رۆژھه ڵات, پارتی سوسیالیستی کوردستان له و کۆمه ڵه پارت و رێکخراوه بوون که له ده یه ی ھه فتای زائینی دا تووڕه ترین و توندڕه وترینشیان له مێژووی ھاوچه رخدا په که که  بووه که ھاتۆته نێو گۆڕه پانی سیاسیه وه .

عه به دۆڵا ئۆجالان و بڕێک له دۆستانی وه ک: که مال پیر و جه میل بایک و مه زڵووم دۆغان و مح مه د خه یری دورموش و حه قی قه رار له گه ڕه کی توزلوچایرله ئه نکه ره  له به رواری ۲۱ ئاداری ۱۹۷۴ یه که مین کۆبوونه وه یان گرت و له وێ بڕیاری دامه زراندنی گرووپێکی شۆڕشگێڕیان دا.

په که که ۱۰ ساڵ دواتر له ساڵی ۱۹۸۴ دا شه ڕی چه کدارانه ی ده ست پێکرد و ئێستاش دوای تێپه ڕبوونی ۳۲ ساڵ له م شه ڕه په که که نه ته نیا کێشه ی کوردانی له تورکیا چاره سه ر نه کردووه به ڵکو ده سکه وتێکی وه ھاشی ده ست نه که وتووه و رۆژبه رۆژ کێشه ناوخۆیه کانی تورکیا په ره ده ستێنن.

چوونکه له گرووپه چه کداره کان و جیاوازخۆاز و ملیشیاکاندا که سی یه که م له گرووپ دا رۆڵێکی سه ره کی ھه یه له م نووسینه دا چاوێک ده خشکێنین به بڕێک له تایبه تمه ندیه کانی ئۆجالان وه ک دامه زرێنه ر و پیاوی یه که می ئه م گرووپه .

 کاریگه ریی  مارکسیزم – لنینیزم له سه ر ئۆجالان

په که که له سه ر بنه مای ھزری مارکسیزم – لنینیزم دامه زرا. لێکۆڵینه وه کان پیشان ده ده ن که ئۆجالان له سه رده می گه نجی دا و پێش ئه وه ی په که که دابمه زرێنێت زۆر به خه ستی له ره وتی مارکسیستی تورکیا کاریگه ر ببوو.

له م نێوه نده دا دوو که سایه تی تورکی به نێوه کانی ماھیر چایان و ده نیز گه زمیش که ھه ردووکیان مارکسیست – لنینیستی بوون به ره ی پارتی ئازادیخوازی گه لی تورکیا ناسراو به  THKP-C بوو. ئه مه له قه واره به ستنی که سایه تی ئۆجالان و دامه زرانی په که که زۆر به کاریگه ر بووه .

ئۆجالان له وتووێژ له گه ڵ ئاڵچین کوچوک دا ده ڵێت: له کۆتایه کانی ۱۹۷۱ رۆیشتم بۆ ئه نکه ره . له وێ ماھیر و ده نیز ئه و دو قاره مانه که له گرتووخانه ھه ڵھاتبوون و ھێشتاش ده ستگیرنه کرابوونه وه م بینی. ئه وان شه ڕیان ده کرد و تێکۆشانه که شیان ھێشتا له یاد ه کان نه سڕاوه ته وه . شه ھیدبوونیان له  ۳۰ مارس کاریگه ریه کی زۆری له سه ر من دانا. ئه وان قاره مان و جێگه ی بڕوای ئێمه بوون. ئه وان که تێکۆشانه که یان بۆ خۆیان بونیادیان نا و له زانکۆی زانسته سیاسیه کان لایه نگری زۆریان بوو. کۆتایی ساڵی ۱۹۷۱ و سه ره تاکانی ۱۹۷۲ قسه و باسه کانی ماھیر و هھ ڤاڵانی پێش ئه وه ی به دوایان که ون بیستبووم. من وره یانم بینی و تێگه یشتم که ئه مه له گه ڵ بیروڕا گرێ خواردووه . راستی و راستگۆیی لێیان دیار بوو و دواتریش له گه ڵ خۆم وتم: پێویسته لێیان دوور نه که ومه وه .  (یالچین کوچوک، ۱۳۷۸ ص ۷۷ و ۷۸ ).

 ئۆجالان که ماھیرچایان و ده نیز گزمیش وه ک قاره مانی ژیانی خۆی ده زانێت له درێژه ی وتووێژه که ی له گه ڵ یاڵچین کوچوک دا له باره ی ئه وه ی که چۆن بیرۆکه ی دامه زراندنی فرقه له ھزریدا بووژاوه ته وه ده ڵێت: من ھه ڵه و لادانێکم له ئیشی ئه م قاره مانه دا نه بینی. ئه وان له سه ر ئارمانجه کانیان کوژران و که سانی دیکه ش پێویسته رێگاکه یان درێژه پێبده ن. ئه و کاته بوو که بیرۆکه ی دامه زرانی پارتیه ک لام دروست بوو. بڕوام وایه که پێویسته یادی ئه و قاره مانانه ی ۱۹۷۱ زیندوو بمێنێته وه .

خاڵی دیکه ئه وه یه که په که که له کۆتایی ساڵی ۱۹۹۶ په یمانی ھاوکاری له گه ڵ گرووپه مارکسی و لنینیه کانی واژۆ کردوو و ده یه وێت له گه ڵیان ھاوکاری بکات.

گومانی زۆری ئۆجالان به ده ورووبه ری و لێکدانه وه ی ریشه کانی توندڕۆیه تی ئۆجالان

ئۆجالان له بواری که سایه تیه وه گۆمانی له ھه مووان ھه یه . ته نانه ت له کاتێک که بۆ خۆی سه رۆکایه تی په که که ی به ده سته وه بوو زۆر دوودڵ و گۆماناوی بوو به ده ورووبه ری. ئه ئیش و کاره کانیشی دا به شێوه یه کی ده ستوورداین خۆی له وانی دیکه گه وره تر ده گرت.

ئۆجالان له وتووێژ له گه ڵ یاڵچین کوچوک دا ده ڵێت: من ھه ر که سه ێکم به ئاسانی خۆش ناوێت. ئێستا ۴۴ ساڵمه به ڵام ھێشتاش به دوای کادرێکدا ده گه ڕێم که خۆشم بوێ یا ئه وه ی که بیبینمه وه بۆ ئه وه ی باشترین ھه ڤاڵم بێت. بڕێک له ده ورووبه رم ده بینم که له ھه موویان بێزارم. ئه گه ر ھیوام نه بووایا ئه وه ھیچ له مانه م لای خۆم نه ده ھێشته وه . من بۆ گه یشتن به ئارمانجم تێده کۆشم. ده بینن من نه فه ر به شه ڕ چاک ده که مه وه . من بۆ جوانی شه ڕ ده که م. به دڵنیاییه وه ده ڵێم ئه وانه ی که ده یانه وێت له گه ڵ من بمێننه وه ئه بێ له م قه واره دا بن. له وانه ی بڵێن ئه وان بۆ خۆیان ناژین و ئه ویندار نین. منیش ده ڵێم ئه گه ر ده یانه وێت شه ڕکه ری رێگای نرخ و کۆڵه که کانی مرۆڤایه تی بن ده توانن له لای من بمێننه وه به ڵام ئه گه ر پێچه وانه ی ئه مه  بێت با بڕۆن و له ھه رکوێ پێیان خۆشه  با بژین. من شه ڕوانی رێگای گه وره یی و جوانیم و چ له کرده وه دا و چ له وتندا له م بابه ته خاوه ن بیروڕام.

ئۆجالان له درێژه دا ده ڵێت: به دڵنیایه وه ھه موو ئه م کێشانه بۆ من ماونه ته وه . له کاتێک دا که ئاواتم ئه وه بوو سه رۆکی گرووپێک بم که  توانای لێکدانه وه و گفتگۆی زۆر ببوایا و له باره ی کێشه گرنگ و گه وره کاندا باسی ده کرد و وریا و زیره ک ببایا و بڕیاری راست و به جێی ده رده کرد و توانای لێکدابڕان و وڵامدانه وه ی بوایا. به ڵام منیان ناچار کردووه که به ته نیادد ئه م ئیشانه ئه نجام بده م و ئه مه من زۆر ماندوو ده کات.  (یالچین کوچوک ، ۱۳۷۸)

 به ڵام ریشه کانی تووڕه یی و توندڕۆیی ئۆجالان له به ر چییه ؟

زۆرێک له کۆمه ڵناسان پێیان وایه  که ریشه که ی له سه رده می منداڵیدا شاراوه یه . کارن ھۆرنای ده روونناسی ئه ڵمانی که که گه وره موریدانی فرۆیده  له مباره یه وه ده ڵێت: توندوتیژی ریشه که ی ترسه . ھه رچه نده منداڵ له شوێنیکی ئارام دا گه وره  بێت ئه وه ھاندانی بۆ لای توندوتیژی که متره . دواتر کارودوبوا و روناڵد روھنێر له لێکۆڵینه که یاندا له که باره ی کۆلتووره جۆراوجۆره کاندا بوو ئه م بۆچوونه ی ھۆڕنایان پشت ڕاست کرده وه . له ھه رکۆمه ڵگایه کدا که منداڵه کانی زۆرتر له گه ڵ دایکیان ده بن توندوتیژی که متره . بوون له گه ڵ دایک بۆ منداڵ ھه ستی ئاسایش و ئارامی پێ ده به خشێ و ئاستی ورووژاندنی سیستمی (شه ڕ – ھه ڵاتن)ی مێشک زیاتر ده کات. ئه م جۆره منداڵانه له درێژایی ته مه نیان که متر ھه ست به نائارامی و ھه ڕه شه ده که ن و دێرتریش تووڕه ده بن.

له باره ی که سایه تی عه بدۆڵا ئۆجالان و بڕوای توندوتۆڵی به رێبازی چه کداری و شێوازه کانی دیکه ی توندوتیژی تائێستا بابه تی زۆر نووسراوه  به ڵام له باره ی سه رده می منداڵی ئۆجالان زۆر ده گمه نن.

نبیل الملحم رۆژنامه نووسی گه وره ی سوری وتووێژێکی له گه ڵ عه بدۆڵا ئۆجالان دا ئه نجام داوه که دواتر له ساڵی ۱۹۹۶ له پرتووکێکدا به نێوی (سبعه ایام مع آپو) قائد و شعب حوار اجراه نبیل الملحم مع عبدالله اوج الان” له ئه سینا چاپ کرد.

عه بدۆڵا ئۆجالان له م وتووێژه یدا ده ڵێت: ئه گه ر دایکم ده یدیت که مافی خوراوه ته نانه ت ئه گه ر زۆرزۆر ساده ش بوایا زوو تووڕه  ده بوو و شه ڕی ده کرد. …دایکم که سی به پیاو نه ده زانی. وه ک شێره ژن وا بوو و له شه ڕکرنیشا شێڕه ت بوو. ھه رمرۆڤێک کاتی به شه ڕھاتن بڕێک بابه ت له به رچاوده گرێ به ڵام دایکم ھیچیانی له به رچاو نه ده گرت.

 عه بدۆڵا ئۆجالان دواتر له باره ی زه مینه کانی شه ڕخوازی و توندووتیژی له ماڵبات و ده ورووبه ری ده ڵێت: که سێک له باره ی گونده که ی ئێمه  (ئۆمه رلی) پرتووکێکی نووسیه وه و وتوویه که ماڵباتی ئۆجالان بۆ شه ڕکردن له گه ڵ تورکه کان ھاتوونه ته سه ر ئه رزی. ئه م ماڵباته شه ڕی له دژی تورکه کان ھه ڵگیرساندووه . بۆ ئه مه ده ڵێم؟ چونکه پاشناوی من ئه مه ده ڵێت؟؟ ئۆجالان به واتای تۆڵه سه ندنه وه . مێژووی باب و باپیرانمان ده ڵێت که ئه م ماڵباته چه ند شه ڕی درێژخایه نیان له دژی تورکه کان کردووه .

عه بدۆڵا ئۆجالان له به شێکی تری بیره وه رییه کانیدا له باره ی خۆی و برا بچوکه که یه وه ده ڵێت که بۆ یه که مجار چون بوو فێری ورده دزی بوون و ھه ر لێره ده توانین توندوتیژی و توندڕه وی تێدا ببینین. ده ڵێ: رۆژێک له نێو رزان ئیشمان ده کرد برا بچوکه که م ھات و به جێگای ئه وه ی ئیشێکی باش بکات ده ستی کرد به خراکردنی رزه کان. من دامه به ر به رد. به په له ھه ڵاتوو و خۆی له پشت باوکم شارده وه . ھێرشم بۆ برد. ئه وه نده  ھێرشم کرد تا ئه وان ماندوو بوون و کشانه وه . دواتر خۆم به  په له گه یانده ماڵ. ئه و کات بوو تێگه یشتم شه ڕێکی جیانیم له دژی ماڵبات ده ست پێکردووه . ۱۰ لیره م له گیرفانی باوکم دزی و لێم دا رۆیشتم چون نه ده کرا چیتر له نێوانیاندا بژیم. باوکم ویستی پێشم بگرێ و که سیش نه بوو له گوند که بڕومه لای ئه و بمێنمه وه . له گوند رۆیشتم.

دووباره کردنه وه ی ژیانی ئۆجالان له ته مه نی ھه رزه کاری و لاوی و خۆێندکاریدا و ته ناته ت گه وره بووندا نیشان ده دات که ھاوکات له گه ڵ گه وره بوونی زورتر به دوای توندوتیژی و زیاده ڕه ویدا رۆیشتووه و ئارمانجی گه یشتن به  ده سه ڵات له مێشکیدا نه قشی به ستووه . له سه رده می گرتووخانه دا ھه رچه ند جار جار شه ڕی چه کداری ئیدانه ده کرد به ڵام له ناوخۆی خۆیه وه وازی لێ نه ھێنا و ھه ر ھیوایه تی بوو. له پرۆسه ی ئاشتیدا ویستی له په یامه که ی نه ورۆزیدا دوو لایه نه قسه  بکات به ڵام ھیچ کات له په که که داوای نه کرد که  چه ک دابنێن و رێبازی سیاسی له پێش بگرن.

روانینی نێگه تیڤیانه ی ئۆجالان بۆ ژن و ماڵبات

کارناسان و کۆمه ڵناسان پێیان وایه  ماڵبات یه که مین بنکه و ده زگای گشتیه که له ژێر چه تری په یوه ندی ژن و پیاوه وه پێک دێت و به له دایکبوونی منداڵ ته واو ده بێت و ده گاته لووتکه ی خۆی. له سه ره تای مێژووه  تائێستا ماڵبات ژێرخانی کۆمه ڵگا بووه و کولتور و شارستانییه تیش له وه ێوه ھه ڵساوه.

له ئائینی ئیسلامدا که وه ک سه رچاوه یه که بۆ مرۆڤ نرخ و پێگه ی گرنگ دراوه  به ماڵبات. ئیسلام ماڵبات وه ک ناوه ندی په روه رده بۆ تاک و کۆمه ڵگا ناودێر ده کات و به خته وه ری و چاره ڕه ش بوونی کومه ڵگای ئیسلامیش گرێدراوی چاکه  و خراپه یه له م ده زگایه دا و ئارمانجی پێکه وه نانی ماڵبات و به راوه رده کردنی نیازه ھه ستی و ده روونیه کانی مرۆڤه له وانه  گه یشتن به ئارامیه .

به ڵام له ئایدیۆلۆژی و ریشه ی ھزری کاریگه ر بوو له  مارکسیزم – لنینیزم ماڵبات ره ت ده کاته وه . په که که وه ک گروپێکی مارکسیت – لنینیستی به چاوێکی نێگه تیڤ چاو له ماڵبات ده کات و به ھۆکاری پاشکه وتنی ژنانی ده زانێت. به چاوخشکاندنێک به په یڕه و پرۆگرامی په ژاک که باڵی په که که یه ئه مه مان بۆ ده رده که وێت که ئه م گرووپه نه بوونی په یوه ندی دموکراتیک له نێوان ماڵبات و کۆمه ڵگادا به بیانویه ک بۆ ره تکردنه وه ی ماڵبات ناودێر ده کات و له په یڕه وی ناوخۆی خۆیدا ده ڵێت: ژنی ئازاد به واتای کۆمه ڵگای ئازاده و کۆمه ڵگای ئازادیش به واتای نه ته وه ی دموکراتیکه . بۆیه پێویسته رۆڵی کلاسیکی پیاو وه رچه رخانی به سه ردا بێت و ئه مه بابه تێکی گرنگی شۆڕشگێڕانه یه .

 پێناسه ی په که که بۆ ژن و ماڵبات له سه ر بنه مای سیستمی ھاوبه شی ژیانه . به ئه وه ی که چوارچێوه کانی ماڵبات ره چاو بکات که سه رچاوه که ی له ھزر و بیری ئۆجالان خۆی نواندووه . ره شبینی له راده به ده ری ئۆجالان له باره ی ژن و مێرد و ھه روه ھا بۆچوونی بۆ ئه وین و دۆستایه تی له وتووێژه که ی له  گه ڵ یاڵچین کوچوک ده بیندرێت. له وێ که  ده ڵێت: من ژنێک ده نرخێنم که ناتوانێت خۆی له ژێر رکێفی پیاوسالاری رزگار بکات و له م رێگایه دا تێده کۆشم و ئه مه ھیچ په یوه ندییه کی له گه ڵ خۆشه ویستی نییه  و ھیچ پیاوێکیش نابینم که شایانی خۆشه ویستی بێت و خۆش ویستن و ئه وین به شێک له فه لسه فه ی منه .

عه بدۆڵا ئۆجالان له چاوی خۆیه وه بۆ ژن و ماڵبات واتای دادوه ری و یه کسانیشی تێکداوه  و بێ له به رچاوگرتنی جیاوازییه کانی نێوان ژن و پیاو چ له بواری له ش و چ له بواری ده روونیه وه  وه ک یه کیان ناودێر ده کات و گاڵته به دادیش ده کات. ئه مه  له کاتێکدایه که ژن پێویستی و توانایه کی ھه یه که پیاو نیه تی ه  به پێچه وانه وه .

 فریودانی ژنان و کچان و به کارھێنانیان له چالاکیی توند و زبری چه کداری له په که که به بیانوگه لێک وه ک: نه ته وه پارێزی  و گه یشتن به ئازادی به ڕێوه ده ڕوات  که زۆرتر چاوێکی که ره سته یی به ژن له په که که نیشان ده دات.

 عه بدۆڵا ئۆجالان له به شێکی دیکه له وتووێژه که یدا له گه ڵ یاڵچین کوچوک ده ڵێت: کاتێک له راستی و بابه تی کوردی قسه  ده که ین تێده کۆشین ماڵبات و که سایه تی ژنی کورد به ته واوه تی لێبده ینه وه . پێویسته به بڕێک له فاکته ر سه ره کیه کانیش بیر بکه ینه وه  تا بتوانین ئه م جوره  تێکه ڵیه ئاسایی پیشان بده ین. یه که م ھه نگاو ئه وه یه که تا قۆناخی دوایی وڵاتپارێز بین.  کێشه ی ژن په یوه ندی راسته وخۆی له گه ڵ شه ڕدا ھه یه . کاتێک ده توانین کچێک له نێو ئه م گرووپه رێگای پێ بده ین ئه مه  په یوه ندی له گه ڵ به ھێزتربوونمان له شه ڕدایه .

له وانه یه  بۆ بینینه وه ی سه رچاوه ی دیدی نێگه تیڤی ئۆجالان له باره ی ژن و ماڵباته وه پێویست بکات شێوازی چوونه نێو په که که له لایه ن که سیره  و په یوه ندی له گه ڵ ئۆجالان و له کۆتایی دا ره شبینیه کانی ئۆجالان له باره ی ئه م ژنه وه  لێکبده ینه وه . یاڵچین کوچوک ده پرسێت: ئێوه  سه ره تا له گه ڵ که سیره دۆست بوون و خۆشیشت له م په یوه ندیه ده ھات ئایا دواتر بیرت له وه کرده وه که ئه گه ر ئه م په یوه ندیه نه بوایا باشتر بوو؟ ئۆجالان ده ڵێت: ناسینی که سیره  ئه زمونێکی گه وره بوو. من شتی زۆر له ژیان فێر بووم. ئه وه ی که ده وڵه ت پێم بده ا بڕوای پێ ناکه م. شتی زۆر فێر بووم و له ھه مویان گرنگتر ئه وه بوو که تێگه یشتم ئازادی له ھه موو شتێک گه وره تره .

 بۆچوونه کانی ئۆجالان تا راده یه ک له ژێر کاریگه ری بیری ئانارشیستیدایه . ریشه ی ئانارشیزمی تاکه گه رایانه له پرتووکه کانی ماکس ئشتیرنری ئه ڵمانی و بنجامین تاکری ئه مریکی ده بیندرێت. ئشتیرنر له پرتووکه که یدا به نێوی تاکه که س و سه ره وت و سامانه که ی (چاپی یه که م ۱۸۴۴) ده نووسێ: مرۆڤ مافی ئه وه ی ھه یه که ھه رئیشێک که  بیه وێ بیکات. ھه ر شتێکیش که ئازادیه که ی لێ بستێنێ له نێوی ببات. ئه و نه ته نیا له گه ڵ خاوه نداریه تی کێشه ی ھه یه و دژیه تی به ڵکو له گه ڵ خودا و وڵات و ماڵبات و ئه وینیش کێشه ی ھه یه . بۆچوونه کانی تاکر به نێوی ئانارشیزمی فه لسه فیش ده ناسێنێت. تاکریش پێ وابوو که  ھه رجۆره  سه پاندنی ده سه ڵات له لایه ن ده وڵه ته وه ره ت ده کاته وه  و کارێکی بێ ئاکارانه ی ناودێر ده کات. زۆرجار له نێوان ئانارشیزمی فه لسه فی یا ئانارشیزمی کمۆنیستی خالی جیاوازیان بۆ پێناسه ده که ن. له وانه ئه وه یه که ده ڵێن ھاندان بۆ توندوتیژی له دووه میه که دا به پێچه وانه ی یه که میه که یه. ئه مه بۆ خۆی دژبه رانێکیشی ھه یه . تاکر له بیرۆکه ی خۆی له باره ی داراییه وه چییه ؟ له پرودون کاریگه ر ببووه . ئه مه به ھه رکرده وه یه ک له لایه ن ده وڵه ته وه دژایه تی ده کات و به بێ ئاکاری داده نێت. تاکر و لایه نگرانی به له گه ڵ چوار به ندی قه ده خه کراو له لایه ن ده وڵه ته وه دژایه تیان ده کرد که بریتی بوون له زه وی و پاره و مامه ڵه کردن و مافی خۆڵقێنه ره کان. له نێو چوونی ئه مانه یان وه ک سه رچاوه ی له نێو بردنی نه داری ناودێر ده کرد. له گه ڵ به ھێز بوونی سه ندیکا و ژێرخانه کانی دیکه ی کۆمه ڵایه تی له ئه مریکا چیتر فه ردگه رایی به ره و له نو چوون ھه نگاوی نا.

لێکدانه وی بارودۆخی ژن و مێرن له نێو په که که دا له دوو خاڵدا زۆر زه ق و به رچاوه : یه که م که مپه کوێستانیه کانی قه ندیل و ھه روه ھا یاسا و رێسای ئه م گروپه له وڵاتانێک وه ک سوئد ئه ڵمانی و چه ند وڵاتێکی دیکه  که نیشانده ری رووکه شی بوونی ھزری ئۆجالان له قوڵایی ئه م رێکخستنه دا. ئێستا ژنان و پیاوان له نێو په که که دا و باڵه کانی دیکه ی وه ک په ژاک و …به بیر و ھزری ره ت کردنه وه ی ماڵبات و ژنی بێ پیاو پێناسه ده کرێت و جوره ھا به سنوورکردن و قه ده خه ی دژه مرویانه ھه یه . ئه وانه ی له ئه ورووپا نیشته جێن له کادێرانی ئه م گرووپه بێ له به رچاوگرتنی بارودۆخی ناله باری ئه وانی دیکه له قه ندیل خه ریکی خۆشگوزه رانی و جه شن و … ھه ن و له په یجه کانیشیاندا ژێستی تێکۆشه ر و شه ڕکه ر ده گرنه خۆیان.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی