سایز متن   /

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەنجامی تەقاندنەوەی کامیۆنێک لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ئامەد، بووە هۆی کوژرانی ۱۶ کەس کە ۱۲ کەسیان تاوەکوو ئێستا نەنێژراون.

لە ۱۳\۵\۲۰۱۶ و لە ئێوارەیەکدا، کامیۆنێک لە گوندی (ساری کامش) لە سەنتەری دوروملوێی سەر بە ناوچەی سووری ئامەد تەقییەوە کە ۱۵ تەن (تی ئێن تی) ھەڵگرتبوو، لە ئەنجامدا ۱۶ ھاووڵاتی بوونە قوربانی و زیاتر لە ۱۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.

شایەتحاڵەکان دەڵێن، دەنگی تەقینەوەکە بە شێوەیەک گەورە بووە کە ھەموو ئامەد ھەستی پێکردووە و تا ماوەیەکی زۆر نەزانراوە لە چی شوێنێک تەقینەوەکە ڕووی داوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەمبولانس بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتووە، ئیدی زانراوە کە چی شوێنێک کراوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی، ساری کامش، ھەموو دانیشتووانەکەی کوردن و ژمارەی دەنگدەرانی ۳۰۵ کەس دەبێت. لە ھەڵبژاردنی ۱ی نۆڤەمبەریشدا ۳۰۲ کەسیان دەنگی بە پارتی دیموکراتیی گەلال (ھەدەپە) داوە کە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکایەتیی دەکات. ۳ کەسیش دەنگیان بە ئاکپارتی داوە، بۆیە ئەو کۆمەڵکوژییە لایەنگرانی ھەدەپەی کردووەتە ئامانج.

لەمبارەیەوە سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە وتەیەکیدا لە بەردەم گرووپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتی: ”پێویستە پەکەکە لەسەر ئەو تەقینەوەیە داوای لێبووردن بکات، چونکە مرۆڤی بێتاوانی لێ بووەتە قوربانی“.

دوای ئەوەی تەقینەوەکە ئەنجامدرا، سەرەتا تەرمی ۴ کەس دۆزرایەوە، پاشان زانرا کە ۱۲ ھاووڵاتیی دیکەش دیار نەماون، بۆیە سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە پەکەکە ئەو  ۱۲ کەسەی لەگەڵ خۆیدا بردووە، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە هەر ۱۲ کەسەکە پارچە پارچە بوون و تاوەکوو ئێستاش بە تەواوی نەدۆزراونەتەوە.

لەمبارەیەوە(ێ. ۆ) کە خەڵکی گوندی ناوبراوە و بریندار بووە، لە ترسان نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە (سی ئێن ئێن – تورک)ی دەڵێت: “لەگەڵ دایک و باوک و براکانمدا دانیشتبووین، سەیری تەلەڤزیۆنمان دەکرد. دەنگی چەک ھات و وامانزانی لە تەلەڤزیۆنەوە دێت، پاشان دەنگەکە زیاتر بەرز بووەوە و تەلەڤزیۆنمان کوژاندەوە و چوینە بەردەم پەنجەرە، ئیدی خانووەکەمان بە تەواوەتی بەسەرماندا ڕووخا؟ ھەر ئەوەندەم لە بیرە و ئیدی خۆم لە نەخۆشخانە بینییەوە”.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی