سایز متن   /

رێبوار مورادی//

پاش ھه ڵبژاردنه که ی مانگی جۆزه ردانی ساڵی پاری تورکیا و ئه و ده سکه وته کانی که پارتی دیموکراتیکی گه لان (ھ.د.پ) قازانجی کرد, لایه نه سه ره کییه کانی ئه و یارییه ی بۆ قووڵبوونه وه له سه ر ئه م بابه ته که له وانه یه کورسییه کانی ھ.د.پ له په رله مانی تورکیا شێوازی یارییه که تێک بدات, ھان دا. بۆیه له سه رێکه وه ئه نکه ره و له سه رێکی دیکه شه وه پ.ک.ک که وتنه ته قه لاوه و به رنامه و پلانیان بۆ داڕێشت.

سه لاﺡه دین ده میرتاش وه ک سه رۆکی ھ.د.پ, له ساڵی رابردوودا چه ندین جار دووپاتی کردوته وه که پێویسته توندوتیژی و چه کاکان بێنده نگ بکرێن, به ڵام ھه ردوو لایه ن (پ.ک.ک و تورکیا) قه د گوێیان به م داخوازییه نه دا. ئیستا ئه گه ر ئه نکه ره ھ.د.پ وه ک پێویست به ھه ند وه رنه گرێ شتیکی زۆر سه یر نابێت, به ڵام ئه گه ر پ.ک.ک که ده ڵی من ھ.د.پ دامه زراندووه و ھه موو ئیش و کارێکی به ئه مر و ویستی من ده سوڕێت و له گه ڵ ئه م داخوازه ی ده میرتاش نه بوو, ئه وه جێی سه رنج و پرسیاره . سه رکرده کانی پ ک ته نانه ت به مه شه وه نه وه ستان و به توندی ھه ڵوێستیان نواند و ھه ڕه شه یان له ده میرتاش کرد تا پێی له گڵێمه شڕه که ی درێژتر نه کاته وه.

په ره پێدان به شه ڕ و توندوتیژی له باشوری رۆژھه ڵاتی تورکیا که زۆربه ی دانیشوه کانی کوردن, کۆڵه کی سه ره کی پرۆژه ی ئه نکه ره بوو که قه ندیلیش زوو به دوای که وت و بوو به ھاوبه شی پرۆژه که. ئه نکه ره و قه ندیل ھه ریه ک له لایه ک, شار و گونده کانی باشوری رۆژھه ڵاتیان کرد به گۆڕه پانی شه ڕی خۆیان. چالاکانی مه ده نی, سیاسییه کان, پارت و گرووپه کان له م ناوچه یه, زۆرجار رایانگه یاندووه که دژی شه ڕ و توندوتیژین و پێویسته ھه ردوو لایه نه که کۆتایی پێ بێنن, چونکه به س خه ڵکی ئاسایی و بێ تاوان ده کوژرێت و کورده کانیش ئه مه یان ناوێت و ده یانه وێت کێشه کان له گه ڵ ئه نکه ره به رێگای وتووێژ چاره سه ر بکه ن. به ڵام قه ندیل و ئه نکه ره له رێبازی خۆیان دا به رده وامن.

کورده کان له گوڕه پانی رامیاری و مافه وه له ساڵانی رابردوودا, ده سکه وتی باشیان ھه بووه. ئه م پیشکه وتنانه تا ئه و جێگایه درێژه ی ھه بووکه  پارتی دیموکراتیکی گه لان به سه رۆکایه تی ده میرتاش توانی ۸۰ کورسی په رلمانی تورکیا به ده ست بخات و وه ک ئوپۆزسیون خۆی بنوێنێت. ئه م ده ستکه وته رامیاریانه بووه ھۆی ئه وه ی تا کورده کان له گوڕه پانی مافی کۆمه ڵایه تی دا ئازادتر بێت و ھێدی ھێدی ئه و بۆچوونه نێگه تیڤه و ده سه ڵاتدارانه یه له باره ی کورده وه که م ره نگتر ببێت. به ڵام وادیاره  قه ندیل و ئه نکه ره به و ده ستکه وتانه رازی نه بوون و بۆیه دووباره چه که کان پێکرانه وه و ئه م پێشکه وتنه ش ره وتی پێچه وانه ی گرته به ر. ره نگدانه وه ی ئه مه له تۆڕه کۆمه ڵایه تییه ن دا ده بینین که کچێکی کوریان له نوستونگه ی زانکوه که ی وه ده رناوه. ئه مه  به واته ی گه ڕانه وه  بۆ دواوه که بێگومان ھۆکاره که شی سه رکه وتنی توندوتیژی له به رانبه ر لۆژیکی کورد و ﻉه قڵی سیاسی له م وڵاته دایه. به ڵام ئایا ده میرتاش ده توانێت ئه م پرۆژه یه به ره و رامیاری و ژیربێژی ھان بدات و له ده ستی توندوتیژی و کوشتن رزگار بکات؟ ھه لومه رجی ئێستای کوردان له م وڵاته دا و به تایبه ت پاش گۆڕانکارییه نوێیه کان و ئه و ته قینه وانه که پ.ک.ک له ناوچه که دا کردووین و ده ستێوه ردانی سوپا که به ئه رکی خۆی ده زانێت, رۆژانی دوای کوده تای ده یه ی ھه شتا له تورکیا وه بیر ده خاته وه و که کورده کان ته نانه ت مافی قسه کردنیان به کوردی نه بوو.

ئه م رۆژانه ده میرتاش له کۆبوونه وه ی پارته که یدا وتوویه تێرۆره کانی چه ند رۆژ پێش که پ.ک.ک له دیاربه کر کردوویه و به رپرسیاریه ته که شی له ئه ستۆ گرتووه, به توندی ئیدانه ده که ین. ئێمه ھیچ کات لایه نگری توندوتیژی و پیاوکوژی نه بووینه  و نابینیش. کوشتنی خه ڵکی سڤیل و ئاسایی و کورده به دبه ختانه ی ئه م خاک و زه ویه, شتێک له بابه ته که ناگۆڕێت مه گه ر له به رژه وه ندی دوژمنه کان.

ئه ندامانی چه کداری پ.ک.ک رۆژی ۲۳ی گۆڵان له گوندێکی نێزیکد دیاربه کر, ته قینه وه یه کیان کرد که بووه ھۆی کوژرانی ۱۶ که س و زامار بوونی ۲۳ دیکه ش که ده گوترێت زۆربه یان ژنان و منداڵان بوون. پ.ک.ک به بڵاکردنی به یانییه به شێوازی فه رمی به رپرسیاری ئه و ته قینه وه ی به شانازییه وه له ئه ستۆ گرت و راگه یاندنه کانیشی به چالاکییه کی سه رکه وتی باسیان کرد.

لێره دا پێویسته به دوای وڵامێک بۆ ئه م پرسیاره بگه ڕێین که ئایا کورده کانی تورکیا ھێڵی توندوتیژی قه ندیل و ئه نکه ره یان پێ قبوڵه یان رێبازی ژیربێژی و رامیاری – مافپه روه ری که ئه م رۆژانه ده میرتاش و پارته که ی بوونه ته پێشه نگی؟ ھه ڵبه ت با ئه مه ش بڵێین که له ئێستادا قورسی بابه ته که به لایه نی چه ک و شه ڕدا شکاوه ته وه و له م نێوه نده دا کورده  ئاشتیخوازه کان که به دوای رێبازی رامیاری و ژیرانه دان بۆ ئه م کێشه یه, شوێن و پێگه یه کی لاوازتریان ھه یه. به ڵام خاڵی گرنگ ئه مه یه که سه ره ڕای ئه مه ش زۆربه ی کورده کان لایه نگری رێبازی رامیاری و وتووێژن و زۆرتر خۆیان له ده میرتاش و پارته که یه وه نێزیک ده کانه وه و ھیوایان به چه که کانی قه ندیل و ئه نکه ره نییه .

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی