سایز متن   /

هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەو زانیاریانەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لەسەر هەوڵێکی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین باسی لێوە کردبوو، هاوکات لێدوانی موراد قەرەیلان لەوبارەیەوە رایگەیاند “رێز و حورمەتمان بۆ موراد قەرەیلان هەیە، کە یەکێکە لە کەسە نەتەوەییەکانی ناو پەکەکە، بەداخەوە لەناو پەکەکە ئێستا باڵێکی تووندڕەو هەیە، کە موراد قەرەیلان یەکێک نییە لەوان”.
کوردپارێز/ هێمن هەورامی دەڵێت “ئەو باڵەی هەپەگە بۆری نەوتەکانی ئێمەیان تەقاندەوە و رایانگەیاند، دواتر کەجەکە گوتی ئێمە نەبووین، ئەو باڵانەی دەیانگوت دەبێت شنگال بکرێتە کانتۆن، ئەو باڵانەی کە چوونە سەر پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چەک بۆ پێشمەرگەی کوردستان نەنێردرێت، ئێمە بە راشکاوی دەیڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو زانیاریانەی داوەتە هەموو حیزبەکان و لەگەڵ برادەرانی یەکێتیش قسەکراوە، هاوکات بە هەموو کوسۆڵخانەکانی هەرێمی کوردستانمان داوە، بۆئەوەی بزانن کە بەرنامەیەک هەیە بۆ ئیسغلالی بارودۆخی ئێستای کوردستان و هەوڵدانێک بۆ قۆستنەوەی ئەو دۆخە ناوخۆییەی لە ئێستا هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، لەبارەی هەوڵەکان بۆ نانەوەی پشێوی دەڵێت “لە دوو مانگی رابردوودا، بازاڕی چەکفرۆشتن، خۆ پڕ چەککردن جیاوازە لە چەککڕین، هاوکات دروستکردنی میحوەری جیاواز جیاواز، دانانی بەرپرسانی کۆنی سەربازی بۆ هەر یەک لەو میحوەرانەی کە هەن، هەماهەنگی کردن لەگەڵ باڵێک لەناو قەندیل، ئەوانە لەلای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆخۆی پرسیاری یەکجار گەورەن، پێویستیان بەوە هەبوو، رێگری بکەین لەو پلانەی هەیە”.
سەبارەت بەوەی بۆ چی راستەوخۆ لەگەڵ پەکەکە لەو بارەیەوە قسەیان نەکردووە، هێمن هەورامی دەڵێت “کی دەڵێت قسەمان لەگەڵ پەکەکە نەکردووە، ئێمە لەگەڵ پەکەکە پەیام گۆڕینەوەمان هەیە، بەشێک لە سیاسەتی هەڵەی ئێستای سەرکردایەتی پەکەکە وایکردووە، کە پەیوەندییەکانی پەکەکە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستاندا بەو ئاقارە بکەوێتەوە. خۆپێشاندان جیایە لە راپەڕین، لە بەکارهێنانی چەک و پەلاماردانی بینای قائیمقامیەت و پۆلیس و راگەیاندنی کانتۆنی پشدەر و کانتۆنی راپەڕین و کانتۆنی دیکە، خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خەڵک دژ بە گەندەڵی و دژ بە هەر کەسێک بێت، بەشێک دەبین لەو خۆپێشاندانانەی دەکرێت، ئێمە دژی خەڵکی خۆمان نین و لەگەڵ خەڵکی خوشمانداین، بەڵام ناهێڵین خەڵکانێک بێن خواستی رەوای خەڵک کوردستان بقۆزنەوە بۆ دروستکردنی ئەجێندایەک، کە دوورە لە ئەجێندای باشووری کوردستان”.
کێشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان “کێشەی کوردە لە باشووری کوردستان لەگەڵ پەکەکە، پەکەکە دژی فیدراڵیەتی هەرێمی کوردستان بوون، لە ۵-۱۰-۱۹۹۲ دوای یەک رۆژ لە راگەیاندنی فیدراڵیەت پەلاماری کوردستانیان دا لەسەر ئەوەی فیدراڵیەتی راگەیاندبوو، لە ۱۹۹۵ پەلاماری ئێمەیان دایەوە، ۱۹۹۷ دووبارە پەلاماری ئێمەیان دایەوە، ئەوان دان بە ئاڵای کوردستان نانێن. پەکەکە هێزێکی تورکیایه و گۆڕەپانی کاری سیاسی پەکەکە باکووری کوردستانە، نە باشوورە نە رۆژهەڵاتە، نە رۆژئاوایە، بەڵام کاتێک پەکەکە ۱۹۸۹ دوای ئەنفالەکان ۷ کادیری پارتی لە سنووری بادینان تەسلیم بە بەعس دەکەن، کە تاوەکو ئێستا نازانین گۆڕەکانیان لەکوێن، سەرچاوەی کێشەی بنەڕەتی ئێمە لەو رۆژەوە دەستیپێکرد، کاتێک پەکەکە دژی فیدراڵیزمی کوردستان وەستایەوە، ئەمە شەڕپێفرۆشتنی پەکەکەیە بە هەرێمی کوردستان و بە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ۱۹۹۵ لە یەکجار پەلاماری ۲۸ بارەگای ئێمەیاندا. ئێستاش ئێمە لەگەڵ پەکەکە کارمان لەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی کرد، بۆ ئەوەی ئێمە و پەکەکە و یەکێتی وەکو سێ هێزی گەورەی کوردستان بتوانین گوتارێکی ئاشتییانەی نەتەوەیی کورد بە هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیێنین، بەڵام پەکەکە مکوڕبوو لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، داوای ئەوەیانکرد لەیلا زانا و مەسعود بارزانی سەرۆکی گۆنگرەی نەتەوەیی بن، جەنابی سەرۆک گوتی با لەیلا زانا ببێت بە سەرۆک من هیچ کێشەیەکەم نییە، کە زانیان سەرۆک موکوڕە لەسەر ئەم بابەتە، نەیانهێڵا لەیلا زاناش سەرۆکی گۆنگرەی نەتەوەیی بێت”.

س: رووداو

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی