هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە باس لە بوونی فەوجێکی چەکداری پەکەکە دەکەن کە لە سنووری شارەکەیان جێگیر کراون و لە دەرەوەی شاریش بازگەیان داناوە و دەیانەوێ ژمارەی هێزەکانیان فراوان بکەن. دەیانەوێت لە سنووری شارەکە رێکخستنیان فراوان بکەن.
کوردپارێز/ پێشتر شێخ حەسەن عەبدوڵا بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەو سنوورە رایگەیاندبوو کە بوونی رێکخستنەکانی پەکەکە لەو سنوورە گرفت دروست دەکات، چونکە رێکخستنیان هەیە و کار لەسەر منداڵانی خوار تەمەنی هەژدە ساڵی دەکەن.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش ئاماژە بەوە کراوە کە چەند بەرپرسێکی یەکێتی کارئاسانی بۆ خەڵک دەکەن کە ببنە رێکخستنی پەکەکە لەو سنوورە، بەشێکیان لەوێوە نێردراون بۆ قەندیل.
لەمبارەوە فاروق عەبدولکەریم کارگێڕی لقی ۱۲ی پارتی لە هەڵەبجە راگەیاند “هێزێکی پەکەکە هاتوونەتە گوندەکانی هاوار و دەرەتفێی سەر بەقەزای هەڵەبجە، بەپێی قسەی خەڵک نزیکەی ۱۰۰ کەس دەبن و لەو ژمارەیە ۱۰ کەسیان بینراون و ئێستەش خەریکی گومرگن لەسەر ئەو بارانەی بە قاچاخ لە سنووری عێراق و ئێران هاتوچۆ دەکەن، ئەوان چوونەتە ئەو ناوچەیەی قاچاخی تێدا دەکرێت، گومرگیان لەو شوێنانەش داناوە. هۆکارێکی سیاسی گەورەتر هەیە، رەنگە یەکێک لە هۆکارەکان رێگری بێت لە هەر هێزێکی کوردیی رۆژهەڵات، ئامانجیان ئەوەیە کەس بەبێ پرسی ئەوان نەچێتە ئەودیو، لە هەمان کاتدا دەیانەوێت پشتیوانی لە کادیرانی خۆیان بکەن لەو ناوچانە بەتایبەتی لە تەوێڵە و بیارە، تا ببنە پشتیوان بۆ ئۆفیسەکانیان .پەکەکە لەو سنوورە کار لەسەر منداڵان دەکەن، ئێستەش لایەنە سیاسییەکان ئاگادارن و ئیدارەی هەڵەبجەش دەڵێ ئاگادارین، بەڵام توانای دەرکردنیانی نییە و بەقەولی خۆیان هێزەکە بە ئەمری قەندیل هاتوون بۆ ئەو سنوورە، ئەویش لە دەسەڵاتی یەکێتیدایە و دەبێت ئەوان رێکەوتنێکیان لەگەڵ پەکەکە هەبووبێت. هێزی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لە ئاستی حزب و ناوچەکەش هاوپەیمانی پەکەکەن و هێزەکانی یەکێتی لە شنگال و بادینان تێکەڵن لەگەڵ پەکەکە.
دوای ئەوەی دەنگۆی جێگیر بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە گوندی هاواری سەر بە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بڵاو بوویەوە ، کاکەییەکانی هەڵەبجە هاتنە دەنگ و نیگەرانی خۆیانیان نیشاندا و پەکەکەش بۆ هەر بارێک ۳۵ هەزار تمەن وەردەگرێت.
چەکدارانی پەکەکە لە گوندی هاوار لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بینراون و لە گوندی (گریانە و هەوارەکۆن) دەسوڕێنەوە ، ئەمەش وایکردووە ئەو مەرزە دابخرێ و کاکەییەکانی هەڵەبجەش لەمەڕ ئەم کردەوەی پەکەکە نیگەرانن. پەکەکە (۳۵ ) هەزار تمەنیان لەو وڵاخدارانە وەرگرتووە ، کە لە ئێرانەوە بەمەبەستی بازرگانی هاتوونەتە سنوری گوندی گریانە و هاواری سەر بەپارێزگای هەڵەبجە ، بەڵام لە بازرگانانی هەڵەبجەیان وەرنەگرتووە.
بەختیار رەحیم، گەنجێکی کاکەییە و لەمبارەیەوە ڕاگەیاند:” گوندی هاوار لەوەتەی هەیە لانکەی شۆڕش و پێکەوە ژیانی ئاینی بووە ، بۆیە هیچ لایەنێک ناتوانیت بۆ مەرامی سیاسی خۆی ئەو پێکەوە ژیان و سروشتە ناوازە تێک بدات.هەرلایەنێک دەیەوێت ڕێگا و شوینی باشتر هەیە بۆ گەشتن بە ئامانج یان تەنیا مەبەستیانه گوندی هاوار وەک شەنگال لێبکەن و پێکەوە ژیان لە کوردستان نەهێڵن”.
س: باسنیوز
true
it is true
falseit is false
true
it is true
falseit is false
true
it is true
falseit is false
true
it is true
falseit is false
true
-
آیا سفر اردوغان به عراق پایانی برای پ.ک.ک خواهد بود؟
-
برچیده شدن مرکز رسانه ای تروریستهای پ.ک.ک و پژاک در بلژیک
-
شخصیت زدایی از عناصر ایرانی پژاک
-
تبدیل قرارگاه سابق پ.ک.ک در ترکیه به پالایشگاه
-
دستگیری یکی از عناصر پ.ک.ک در فرودگاه استانبول
-
آتشسوزی بازار دهوک و انگشت اتهام به سوی پ.ک.ک
-
آموزش و تمرین عناصر پ.ک.ک توسط ارتش آمریکا
-
عناصر پکک یک کودک دیگر را در منبج ربودند
-
ترکیه نسبت به عملیات بزرگ در عراق برای از بین بردن پ.ک.ک هشدار داد
-
مناطق کردنشین در باتلاق تهدیدات و ناامنی پژاک
-
کشته شدن ۲ مأمور مرزبان
-
کانتون گراهای آلوده و وابسته
-
ئه ڵمانیا چه کی نوێ داوه ته په که که
-
یک فرمانده برجسته پ.ک.ک فرار و تسلیم مقامات ترکیه شد
-
نگاهی به دلایل شورش مردمی در اقلیم کردستان عراق
-
مسعود بارزانی ؛ پ.ی.د. مجری سیاست های پ ک ک در سوریه است
-
ترکیه در سوریه میان روسیه و آمریکا گیر افتاده است
-
سرکنسول انگلیس در اقلیم کردستان: پ.ک.ک، نباید در اقلیم کردستان حضور داشته باشد
-
اوجالان رهبر همه ملتهای خاورمیانه است!
-
کنفرانس توسعه پایدار در بوکان
-
گوشه کوچکی از جنایات پژاک علیه دختران و مردان کُرد
-
کاراییلان : جمیل باییک باید معذرت خواهی کند
-
خبرگزاری کرد پرس // بارزانی و کشور واکنشی
-
گلستان پرور: پ ک ک چیزی جز دروغ نیست
-
کرد پرس / احتمال درگیری مستقیم میان ارتش ترکیه و کردهای سوریه قوت گرفت
-
پ ک ک (حزب کارگران کردستان) چیست
-
تیرباران یک دختر گریلا از سوی پ.ک.ک
-
پ.ک.ک و پژاک چگونه زنان و دختران را برای مبارزه مسلحانه فریب میدهند؟
-
معصومه هم عضو پژاک بود
-
گروه پ.ک.ک ۹۶۷ زن را در ۱۲ سال گذشته اعدام کرده است
-
خبرگزاری کردپرس // انتخاب دشوار آمریکا در سوریه؛ ترکیه یا کُردها / فابریس بالانشه*
it is true
falseit is false
it is false