سایز متن   /

ئاسۆ حاجی
ئەو بێمنەتیەی PKK لە دوای ھەڵبژاردنی حەفتی حوزەیران نیشانیدا، شکستی ئەو جارەی لێکەوتەوە. ئەوەشی سەلماند، کە ھێشتا لە پەیام و داخوازی گەلی کورد تێنەگەیشتووە، جا چ جای تێگەیشتن لە پەیام و داخوازی میللەتانی دیکە. PKK بە وەدستھێنانی رێژەیەکی باشی دەنگ
ئاسۆ حاجیەکان لەلایەن HDP وا تێگەیشت کە خەڵک و بە تایبەتیش کورد دەنگیان بەو داوە، بەڵام دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پێچەوانەی ئەوەیان گووت، کە ئەوان دەنگیان بە سەقامگیری و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی داوە، ئەو پرۆسەیەی PKK بە خزمەتکردنی AKP کۆتایی پێھێنا و سوپڕایزێکی مەزنی کردە دیاری و گەورەترین گرفتی لە کۆڵ کردەوە. بە دوورخستەوەی لە پێکھێنانی حکومەتی ھاوپەیمانی، لەوەش گرنگتر گۆڕینی دەستور وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت، لە ھەموشیان گرنگتر لە ناویدا گۆڕینی سیستەمی حوکمە لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، نازناوی “سوڵتان” کە PKK و پارتەکانی دیکە بۆ ئەردۆگانیان ھەڵبژاردبوو کردیانە دیاری.
PKK پێویست بوو لەوە تێبگا، کە بە خەندەک ھەڵکۆلین لە ناو کۆڵانەکانی شارەکانی باکوور و ھەڕەشەکردن و کوشتنی چەند پۆلیس و سەربازێک کە زۆربەیان کورد بوون، ناتوانێت چۆک بە دەوڵەت دابدات، لەھەمان کاتدا پەڕوباڵکردنی HDP و دژایەتیکردنی کەسایەتیەکانی وەک دەمیرتاش، بە رێگەگرتن لە بەرەو پێشبردنی سیاسەتەکەی ئەو و ھاوکارەکانی لە HDP، بە تایبەتی ئەو کەسایەتیانەی کە لە ھەڵبژاردنی رابردوو چووبوونە پاڵ HDP، کە زۆربەیان سەرکردەی دیاری AKP بوون، ئەوان زیاتر بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی ئاشتی و خەباتی مەدەنیانە ئەو بڕیارەیان وەرگرتبوو، نەک چووبنە ژێر ھەژموونی قەندیل و دژایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتی.
ترسی قەندیل لە بەرەوپێشچوونی خەباتی مەدەنیانە و سەرکێشی کردنی ئەو خەباتە لەلایەن سەرکردەکانی ناوخۆ و پەرلەمانتارانی کورد، لەوەی کە رۆڵ و کاریگەری ئەوان لە سەر کۆمەڵگەی کوردی لە باکوور و بڕیاری سیاسی دەربارەی دۆزی کورد کەمبێتەوە، وایکرد ئەوان تووشی پەرچەکردار بن، لە جیاتی پاڵپشتیکردنی خەباتی مەدەنیانە، کە باشترین دەسکەوتیان بە درێژایی نزیکەی چل ساڵ لەو رێگەیەوە وەدەستھێنا، بە بردنەوەی ھەشتا کورسی پەرلەمان، کە لە ھەموو ئەو چالاکییە سەربازییانەی PKK زیاتر لە میدیاکانی دنیا دەنگی دایەوە و کاریگەری لە سەر ناوەندەکانی بڕیار لە جیھاندا دروستکرد .
دەمیرتاش و ھاوڕێکانی دەیانویست بەشداری حکومەت بکەن، بەڵام قەندیل رێگری کرد لەوەی کورد بۆ یەکەم جار لە مێژووی تورکیا ببێتە شەریکی حوکم و بڕیاردان، ھەروەھا ببێتە لایەنێک لە ھەموارکردنەوەی ئەو دەستوورەی کە زیاتر لە نەوەت ساڵە بووەتە ھۆکاری پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کورد لە باکوری کوردستان. قەندیل لە جیاتی پاڵپشتیکردن لەو ئاراستەیە ھەستا ملی دایە بەر ململانێکردنی گۆڕینی سیستەمی حوکم لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی لە تورکیا، کە ھیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر کێشەی کورد نابێت. ئەو بڕیارەی قەندیل کە بە HDP جێبەجێیکرد، تەنھا خۆ نمایشکردنێکی بێ روح و بێ مانا بوو، تەنھا مانایەک کە ھەیبووبێت پەیامێک بوو بڵێن ئێمە ھاوڵاتی باشی تورکین و رێگەنادەین وڵاتەکەمان تێکبچێت! بەڵام ئاگریان لە باکوور بەردا و شەرعیەتیان بە بڵاوەپێکردنی سوپا دایەوە و شار و ئاواییەکانی باکووریان کردنەوە سەربازگە، ترسیان لە کۆڵان و ماڵەکان چاندەوە .
دەرئەنجامەکانی ئەوجارە و ئەو بردنەوە گەورەی ئەردۆگان، چەند بۆ زیرەکی خۆی و پارتەکەی دەگەڕێتەوە، ئەوەندەش بۆ نەزانی و خراپ لێکدانەوەی ھاوکێشەکان لەلایەن نەیارانی و بە تایبەتیش HDP دەگەڕێتەوە، ئەوەشە وای کرد لە پایتەختی باکوور، کورد زیاتر لە سەت ھەزار دەنگ، کە دەکاتە دوو کورسی لە بەرژەوەندی AKP بدۆڕێنن، لەکاتێکدا پێشتر ئەوە قەڵا نەبەزیوەکەی HDP بووە.
ئەو دەرئەنجام و رکابەرییە سیاسی و سەربازییانەی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەگوزەرێن ئەوەیان وەدیار خست، کە تەنھا خەباتی مەدەنیانە و لە رێگای دەنگ خەڵک دەتوانرێت خواستە سیاسییەکان و نەتەوەییەکان وەدەست بێن، کە پێویستە سەرکردەکانی HDP پێداچوونەوەیەک بەو ھۆکارانەدا بکەنەوە، کە ئەو دەرئەنجامەیان لێکەوتەوە، چونکە بە تێگەیشتن لە ھۆکار لە دەرئەنجامەکانیش تێدەگەین.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی