سایز متن   /

وتووێژ له گه ڵ ئه ندامێکی دابڕاوی په ژاک

خاڵه ھاوبه شه کانی پ ک ک و داعش له کرده وه دا

ئه وکاته ی که شه نگال نزیک بوو وه ربگیردرێته وه پ ک ک ده ستووری به ئه ندامانی دا که ھه ر جۆره گیانله به رێک که له ناوچه ژێر ده سه ڵاته کانی داعش ده جوڵێ دومنه  و  له سوریاش به نزیک بوونه وه ی ھه ر ژن یا منداڵێک روخسه تی ته قه کردنیان ھه بوو.

کوردپارێز: گروپه تێرۆریستییه کان له ئێراق و سوریا وه ک که ره سته یه ک له ده ستی وڵاتانی رۆژئاوادان بۆ کێشانی نه خشه ی نوێ و گۆڕێنی جۆگرافیای رۆژھه ڵاتی ناوه ڕاست له پێناو ئارمانجه داگیرکه رنه کانیان.

یه کێک له م گروپانه پ ک ک یه که ئێستا سه رقاڵی جه نگ له گه ڵ تورکیایه.

له گه ڵ یه کێک له ئه ندامانی ئه م گروپه که ئه و رۆژانه وازی ھێناوه وتووێژێکمان رێک خستووه که به م چه شنه ی خواره وه یه:

خۆتان بناسێنن و بڵێن چۆن بوون به ئه ندامی ئه م گروپه؟

شه ریفی: مه ھدی شه ریفیم, ۳۰ ساڵمه له پارێزگای ئه لبورز. تا دواناوه ندیم خوێندووه . راھێنه ری مه له کردن بووم.

نزیکه ی ساڵێک که به سه ر ھێرشه که ی داعش له ناوچه که دا تێده په ڕی و کاره ساته توندره وه کانیم له ناوچه که دا ده بینی و ده خوێنده وه و رۆژانه ئاگاداری بابه ته که بووم له رێگای مێدیاوه .

ئه و رووداوانه ی که له ناوچه داگیرکراوه کاندا رووی ده دا, ویست و دڵه ڕاوێکی زۆری له مندا دروست کرد و منیش له سه ر بنه مای ھه ستی خۆشه ویستی مرۆڤان, نیشتمان په روه ری و روانگه ی مه زھه بی, پێم خۆش بوو چه ک له ده ست بگرم و له گه ڵ داعش شه ڕ بکه م. له لایه کی دیکه شه وه  ده مدیت که  ھه ڕه شه یه کی گه وره یشه  بۆ سه ر ناوچه که و شیعه و ئێرانیش وه ک ناوه ندی ئه م مه زھه به له جیھاندایه .

به ڕیگای ئه نته رنێت بووم به ئه ندامی پ ک ک

????????????????????????????????????

بۆ به دواچوونی کاناڵه ناوخۆییه کان, پێداچوونه وه م کرد. به ڵام سه رچاوه یاسایه کانی ناوخۆ له بواری گه یاندنی یارمه تی بۆ سوریه کان ده یانوت ئێمه  ته نیا یارمه تی مرۆڤانه  بۆ سوریه ده نێرین و به س دۆستانی خۆمان رێنمونی ده که ین, بۆیه به ربامه یه کمان بۆ به چه ک کردن و ھه ناردن بۆ سوریامان نییه.

ته نانه ت ئاگاداریشیان کردمه وه که به دوای پراکتیک کردنی ئه م مه به ستم و رۆیشتن بۆ سوریا نه بم چونکه شیمانه ی ئه وه ی که داعش له پێناو به رژه وه ندییه کانی خۆی دا به کارت بێنێ زۆره  و له وانه یه له م بابه ته ش وه ک یارمه تییه کانی ئێران بۆ سوریا باس بکرێت.

ئایا پێشتر په روه رده ی چه کداریت بینیبوو؟

شه ریفی: نه , ته نیا له سه رده می سه ربازیدا چۆنییه تی به کارھێنانی چه ک فێربوومه , ھه ڵبه ت ئه م مه به سته شم ھه بوو که ئه گه ر نه کرا و نه متوانی له به انبه ر داعش بوه ستم, ئه وه ش ده کرێ که ھه ل و مه رجێک پێک بێت تا من بتوانم له یه کێک له که مپه کان یارمه تی مرۆڤانه  بده م.

که له م رێگایه وه نه متوانی بگه م ئارمانجه که م تێکۆشام له رێگه ی تۆڕه کۆمه ڵایه تییه کانه وه  له گه ڵ ئه و گروپانه په یوه ندی بکه م که له گه ڵ ئه م گروپه شه ڕ ده که ن.

له م گه ڕانه دا له نێو ئه نته رنێت له گه ڵ یه کێک ئاشنا بووم که  ده یوت ده توانێت یارمه تیم بدات. دوای تێپه ڕبوونی چه ند رۆژێک ئه و چه ند پرسیارێکی گشتی و تایبه تی لێ پرسیم و منیش وڵامم دایه وه.

بۆ تا ئه م راده یه و به م زووانه بڕوات به یه کێک له ئه نته رنێت کردوو و زانیارییه تاکه که سییه نی خۆتان ناوته به رده ستی؟

شه ریفی: له به ر ئه وه ی من بۆ گه یشتن به ئارمانجه کام پانام بۆ زۆر ده زگا و رێکخراو برد که س یارمه تی ندام بۆیه بێ ھیوا بووم و کاتێک ئه و که سه  وتی ده توانێت ئه و مه رجه بۆ من بره خسێنێ که بڕۆم بۆ سوریا و له گه ڵ داعش شه ڕ بکه م, من ئه مه م به ده رفه ت زانی و بڕوام پێ کرد.

دوای وه رگرتنی زانیارییه کانم وتی بڕۆم بۆ ھه رێمی کوردستان و له وێش بڕیار وابوو یه کتر ببینین.

رۆژانی نزیک بوونه وه  بۆ رۆیشتنم بۆ ھھرێمی کوردستان, ژماره یه کی پێ دام وتی که گه یشتی ھه رێم په یوه ندیم پێوه بکه, به ڵام که گه یشتمه ئه وێ و په یوه ندیم کرد وتی خۆم ناتوانم بێم و ناو نیشانی یه کی دیکه ی دا پێم و وتی ئه و ھه موو ئیشه کانت بۆ دروست ده کات و ده نێرێ بو به ره ی شه ڕ له گه ڵ داعش.

چونکه من کوردیم نه ده زانی, کاتی رۆیشتن بۆ شارێکی دیکه موبایله که م دایه ده ستی شۆفێرکه تا له گه ڵ براده ره ئه نته رنێتیه که م قسه  بکات و ناونیشانی لێ وه ربگرێت.

دوای گه یشتن به شوێنه که ئه و که سه دووه میه م بینی. له ناو وتووێژه که ماندا چه ند پرسیارێکی له باره ی ئارمانجم بۆ شهڕ کردن له گه ڵ داعش پرسی. پرسیاره کان زۆر ئاسایی بوون بۆیه به لای منه وه زۆر سه یر نه بوون که پرسیارم بۆ بێته  پێشه وه .

مهدی

نه تپرسی که ئه وانه کێ بوون و له گه ڵ چ رێکخراوێک دا په یوه نیان ھه یه که ئه وه نده به ئاسایی ده توانن تو ببنه نێو به ره ی شه ڕی دژ به داعشه وه؟

شه ریفی: ئه وان خۆیان به به شێک له ھه په گه ده ناسراند. له ئه نته رنێتیش ئه م گروپه ده یوت که رێکخراوێکی جه ماوه ریه و ئارمانجی یارمه تی دانی زیان به رکه وتووه کانی شه ڕی داعشه.

له و کاته دا بوو که راگه یاندنه کان باسی کوبانی و شه نگالیان ده کرد و منیش بیرم له وه ده کرده وه که پێویسته یارمه تی ھه په گه  که یارمه یی خه ڵکی لێقه وماو ده کات بکه م.

دواتر تێگه یشتم که ئه م گرووپه به شی چه کداری گرووپی تێرۆریستی په که که یه له  سوریا, به ڵام له ژێر ناوی رێکخراوی جه ماوه ری و خو به  لێقه وماو و زوڵم لێکراو که ژیان و ماڵیان له مه ترسیدایه ناوزه د ده کرد و خه باتیان ده کرد و به شێوه یه کی دوور له راستی ھه واڵه کانی کوبانی و شه نگالیان بڵاو ده کرده وه.

یه په گه خۆی وه ک قاره مانی به ره ی شه ڕ له گه ڵ داعش پیشان ده دا که به رێگای شه ڕ له گه ڵ ئه و گروپه  توانیویه تی خه ڵکی کوبانی و شه نگال رزگار بکات.

من له مانگی ره زبه ری ساڵی ۱۹۹۳ ھه تاوی له ھه رێمی کوردستان له چیاکانی قه ندیل بووم و دوای ۴ -۵ رۆژێک دواتر بۆ سوریا به ڕیان کردم.

له و کاته ی که له قه ندیل بووم تێگه یشتم که په که که و یه په گه په یوه ندیان پێکه وه  ھه یه

له و کاته ی که له قه ندیل بووم تێگه یشتم که یه په گه له گه ڵ په که که ی تێرۆریست په یوه ندیان ھه یه. من رۆیشتبووم که له گه ڵ تێرۆریستانه  شه ڕ بکه م نه ک ئه وه ی که  له داوێنی تێرۆریستان تووش بم, به ڵام رێگه ی گه ڕانه وشم نه بوو. ئه گه ریش ده مویست نه مده توانی چون په که که ده یوت تو لێره ئێمه ت ناسیوه و شوێنمان ده زانی بۆیه ناتوانی بگه ڕیته وه .

تێده کۆشان له وانه کانی مارکسیستی به شدارم بکه ن

ئه وان ده یانه ویست ناچارم بکه ن تا پێش ئه وه ی بڕۆم بۆ به ره کانی شه ڕ چه ند مانگێک له وێ بمھێڵنه وه  و وانه ی مارکسیستیانه م پێ بڵێن به ڵام من نه مده ویست ئه و بۆچوونانه ی ئه وان فێر بم و ته نھا بۆ شه ڕ کردن ھاتبووم. بۆیه به سووربوونم له سه ر رۆیشتن منیان له گه ڵ گروپێکی ۵ که سی و شاراوه  له رێگای کوێستانه وه  ھه ناردمانیان بۆ سوریا.

سه یر ئه وه بوو که ھه ر گه یشتمه  قه ندیل ھه موو که ره سته یه ک به تایبه ت که ره سته ی په یوه ندی کردنیان لێ وه رگرتم و چیتر نه مده توانی په یوه ندی بکه م به ماڵبات و که س و کارمه وه و ئه نته رنتیشم نه بوو چون ھه موو ئه مانه  له لای ئه وان قه ده خه یه .

من پێش رۆیشتن بۆ ھه رێمی کوردستان به ماڵه وه م وتبوو که بۆ ئیش کردن ده ڕۆم بۆ ھه رێم و دوای گه یشتنم به خاکی سوریا له گه ڵ بارودۆخێکی ته واو سه ربازی و چه کدارانه به رانبه ر بووم.

ئێمه له پارێزگای جزره  بووین که به گوێره ی ئه و شته ی ئه م گرووپه ده یوت, شوێنی کوردانه, به ڵام عه‌ره‌بێکی زۆریشی لێ بوو, ئه وان (په که که  و ھه په گه ) بڕوایان به عه‌ره‌به کان نه بوو و تاوانباریان ده کردن به وه ی که ھاوکاری داعش ده که ن و کاتێک که ده یانگووت داعش ده مانکوژێت ده یانوت ئه دی بۆ ئێوه یان نه کووشتووه؟

من له نێو گروپێک دا بووم که نێردرابووین بۆ شاری جزیره. له وکاته دا گروپه سه له فییه کان له وێ بوون که جار جار له گه ڵ یه کتری به شه ڕ ده ھاتن. به واتایه کی دیکه باکووری سوریا ببوو به گۆڕپانی شه ڕی سه له فییه کان و توندره وه کان و بڕێک گروپی کوردی.

یه په گه باڵی سوری گروپی تێرۆریستی په که که یه که له وێ چالاکه. له بڕیک له راگه یاندنه کاندا ھاتبوو که خه ڵکی باکووری سوریا بۆ ئازادی وڵاته که یان له گه ڵ ده سه ڵات شه ڕ ده که ن. له کاتێکدا که به م جۆره نییه و ئه وه  په که که یه که چه کی به ده سته وه یه و بۆ گه یشتن به ئارمانجه کانیان شه ڕ ده که ن.

ئه م گروپه له ژێرده سه ڵاتی که سێکی تورکیه ییه که  به رپرسیاری سه ره کیه و نێوی (باحص) ه و ئێستاش فه رمانده ی ئه م گروپه یه له سوریا, ھه ڵبه ت له راگه یاندنه کاندا زۆر باسی ناکرێت و شاراوه یه و به شاراوه یی کاره کانی ده کات.

بارودۆخی شوێنه کانی شه ڕ و گه ڕانه وه ی خه ڵک بۆ ئه و ناوچانه که داعش داگیری کردبوو چۆنه؟

3bd383cdf9446912a35458166e99234d_XL

شه ریفی: نامه وێ بڵێم که کێشه ی کوبانی و خه ڵکه که ی مه ترسیدار و جدی نییه , به ڵام شه ڕ له ناوچه سنووریه کانی ئێراق و به شه کانی تری سوریا زۆر توندتره و قورستره له وه ی که له کوبانی رووی دا.

له پرۆپاگه نده ی راگه یاندنه کاندا کێشه ی کوبانی زۆر به شێواوی و دوور له راستی پیشان ده درێ.

خاڵی سه ره نج راکێش ئه وه یه که دوای ئازدکردنی کوبانی له ده ستی داعش، په که که له گه ڕانه وه ی خه ڵک بۆ خانوه کانیان به رگری کرد و رێگای گه ڕانه وه ی پێ نه دان و ته نیا ئه و کورد و عه ره بانه که ھاوکاریان له گه ڵ په که که ده کرد توانیان بگه ڕێنه وه بۆ کوبانی.

په که که پاش وه ده ست خستنه وه ی کوبانی خه ڵکی ئازار دا و ماڵ و سامانه که شیانی تاڵان کرد.

به داخه وه په که که  دوای گرتنه وه ی کوبانی, گه ڕان به نێو خانوه کان دا و لێکۆڵینه وه  له خه ڵکی ده ست پێکرد و بێ رێزییه کی زۆری به خه ڵکی کرد و ته نانه ت سه روه ت و سامانه که شیانی تاڵان ده کرد به  بیانووی ھاوکاری به ره ی شه ڕ.

ته نھا تاوانی ئه م که سانه  ئه مه بوو که له سه رده می ھێرشی داعش، زیندوو مابوون و له چاو په که که وه  ئه مه به واتای ھاوکاری له گه ڵ داعش بوو و ھه ر ئه مه ش بووه  ھۆکاری ئازار دیتنی خه ڵکی و ته نانه ت بڕێک له م که سانه ی ناچار کرد بڕۆن بۆ ژێر ده سه ڵاتی داعش.

په که که ده یه وێت به نێوی جیاوازه وه  ئیش و خه بات بکات

ئه وکاته ی که شه نگال نزیک بوو وه ربگیردرێته وه پ ک ک ده ستووری به ئه ندامانی دا که ھه ر جۆره گیانله به رێک که له ناوچه ژێر ده سه ڵاته کانی داعش ده جوڵێ دومنه  و  له سوریاش به نزیک بوونه وه ی ھه ر ژن یا منداڵێک روخسه تی ته قه کردنیان ھه بوو. بۆیه به شێکی زۆر له خه ڵکی کوبانی و شه نگال تاونیان زیندوو ماین بوو و ھه ر به و تاوانه وه له لایه ن په که که وه  ده کوژران.

په که که و داعش له کاتی داگیرکردنی شوێنێک دا به س تاڵانیان ده کرد

خاڵێکی گرنگ که پێویستی وتنه ئه وه یه که په که که  تێده کۆشێت به نێوی جیاوازه وه  خه بات بکات و ئه مه ش له به ر ئه وه یه که په که که له نێو لیستی ره شی گرووپه تێرۆریستییه کاندایه و ته نانه ت وڵاته  ئه وروپی و ئه مریکییه کانیش وا بیرده که نه وه و واشیان کردووه . بۆیه من له قسه کانم دا ده ڵێم په که که چونکه یه په گه یا په ژاک یا کودار و ھه ر نێوێکی دیکه که ھه بێت, له بنه ڕه تدا ھه بوونێکی سه ربه خۆی نییه و ھه مووی په که که یه, به ڵام له باره یه ھه ڵسوکه وتی په که که له سوریا ده توانم ئه وا بڵێم که  په که که و داعش کاتی داگیرکردنی شوێنێک, ھه موو شتیان تاڵان ده کرد و ئه م وه ک یه ک بوونیان زۆر جێگای سه رنج بوو.

ئه گه ر وابێت یه کێک له سه رچاوه ئابوورییه کان و داھاتی ئه م گرووپانه تاڵان کردنی ماڵ و سه روه تی خه ڵکیه.

په که که چاودێری ده رھێنانی نه وت له سوریا ده کات؟

شه ریفی: پێویستییه کانی په که که زۆر زۆره. باکوری سوریا نه وتی ھه یه و په که که ش بۆته چاودێری ده رھێنانی ئه و نه وته  و له م رێگایه وه داھاتێکی زۆری به ر ده که وێت.

خۆراک و پۆشاک و… په که که و داعش به گشتی له تورکیاوه  دابین ده کرێت.

سه یر ئه وه یه  سه ڕه ڕای ناکۆکی بۆچوون نێوان تورکیا و په که که, جۆره  ده ڵاڵگه ڵێک ھاتوونه ته گۆڕێ که په یوه ندی بازرگانی ئه م دووانه یان دروست کردووه. پۆشاک, پێڵاو, خۆراک و … ئه ندامانی په که که  و گروپی داعش به گشتی له تورکیاوه دابین ده کرێت و ئه مه ش پیشان ده دا که  ده ڵاڵه کان به باشی ئه رکی خۆیان پێک ھێناوه.

بازرگانی به مادده ھۆشبه رکان له خه باته کانی په که که یه

بازرگانی به مادده ھۆشبه ره کان له ئیشه کانی تری په که که یه . به  ھاتنی ئه م ماددانه  پاره یه کی زۆر ده ڕواته  به رۆکی په که که وه  و مامه ڵه کردنیشی ھه ر له ئه ستۆی خۆیانه.

بازرگانی به مرۆڤه کانیشه وه ده که ن

بازرگانی به مرۆڤه کانه وه یه کێکی دیکه له  سه رچاوه داھاته کانی په که که و باڵه کانییه. ئه و ناوچه یه که په که که لێ جێگیره وه ک ده روازه ی ئه ورووپا ده ناسرێت و زۆرێک ده یانه وێت به رێگای نایاسایی بڕۆن بۆ تورکیا یان ئه ورووپا و به داینی پاره یه کی زۆر به په که که  رێگه ی چوونیان ھه موار ده کرێت به ڵام له پله ی یه که مدا سه رچاوه ی ئابوری ئه م گروپه له  ئێستادا ھه نارده کردنی نه وتی سوریایه  بۆ تورکیا له رێگه ی ده ڵاڵه کانه وه که تورکیاش به جێگای پاره  که ل و په لیان پی ده دات.

ئارمانجی سه ره کی په که که  به دروشمی به رگری له خه ڵک, داگیرکردنی ناوچه نه وتییه کانی سوریایه

به ڕای من ئارمانجی سه ره کی په که که  به دروشمی به رگری له خه ڵک, داگیرکردنی ناوچه نه وتییه کانی سوریایه .

شه ڕ له گه ڵ داعش به س بۆ شاردنه وه ی خه باته  ئابوورییه کانی په که که یه . شاره  بچوکه کان وه ک کوبانی و شه نگال, ھه ڵبه ت له به راورد له گه ڵ ئه و پارێزگایانه ی که  به ده ستی داعشه وه ن زۆرتر له به ره کانی دیکه  ره نگدانه وه یان له راگه یاندنه کاندا ھه بووه.

من ناڵیم کورده کانی سوریا به ده ستی داعش نه کوژراون به ڵام ناکرێت لایه نگری راگه یاندنی په که که له م ناوچه یه ش نه بیندرێت.

شێوه کانی به ده ست خستنی سه رچاوه  ئابوورییه کان له لایه ن ئه م گروپه وه  نه خشه ی بۆ کێشراوه له لایه ن گروپه کانی دیکه شه وه لاسایی کراوه ته وه و گروپه ئه رمه نی و عربه کانیش به وه رگرتنی ماڵیات و بڕیک یارمه تی له خه ڵک و به دروشمی لایه نگری له و نه ته وانه دامه زران.

ئه و گروپانه که له ژێر دروشمی دژ به داعش دامه زراون تا ئێستا له گه ڵ یه ک شه ڕیان ھه بووه؟ چونکه ده گوترێت ئه م گروپانه له ژێر دروشمی به رگری له خه ڵگ خه ریکی تاڵانی خه ڵکن.

شه ریفی: له بواری سه ربازییه وه ه تا ئێستا تێکھه ڵچوون نه بووه به ڵام له بواری ھزریه وه زۆر دژی یه کترین و ناکۆکی زۆریان له گه ڵ یه کتر ھه یه که ده توانێت بگاته تێکھه ڵچوون.

دوای پاشه کشێ داعش نه ته وه کانی دیکه له ده ره وه ی کورد تووشی جیاوازی بوون

چاولێبکه ن دروشمی یه په گه  خاوێن کردنه وه ی باکوری سوریایه له ده ست داعشه وه و له وانه یه زۆرێک وای بۆ ده چوون که  دوای ئازدکردنی ئه م ناوچانه عه رب کورد و ئاسوری پێکه وه بژین به ڵام دوای وه ده رنانی داعش نه ته وه کانی دیکه زۆر تووشی جیاوازی و زوڵم بوون.

زۆرێک له  ھاوڵاتیانی سوری په یره وی ئایین و مه زھه بن به ڵام دوای وه ده رنانی داعش ئه و مه رجه ی که ھاتووته ئاراوه له ناچه که به ده ستی په که که, پێکھێنانی ئه رکه دینیه کانی دژوار کردووه.

په  که که  له بواری ھزریه وه مارکسیسته بۆیه دژی دین و مه زھه به

ئه ندامانی ئه م گروپه  مارکسیستن و بۆیه  دژی دین و مه زھه بن.

گاڵته یان به نوێژ و قورئان خوێندن ده کرد

که سانێکم بینی که له به ر ئه وه ی نوێژ و قورئانیان ده خوێند گالته یان پێده کردن و ده یانوت کاتێک که داعش خۆی نوێنه ری ده سه ڵاتی ئیسلامی ده ناسێنرێت و له پێکھنانی ئه رکه دینییه کاندا ئه وا به دژواری ھه ڵسوکه وت ده کات, چه  واتایه کی ھه یه که که سێک نوێژ بخوێنێت؟ باوه ڕمه نده ئاینییه کان وه ک داعش ده بن به پیاوکوژ.

په که که له ناوچه ئازادکراوه کاندا چ سیستم و رێکخستنێکی ھه یه؟

شه ریفی: پێش ئه وه ی که ئه م ناوچانه ئه وا بشێون و وێران بن, نه ته وه جیاوازه کان له که ش و ھه وایه کی ئارام دا له گه ڵ یه ک ده ژیان و ھه رکه س به  ره گه ز, زمان و ئایینی خۆیه وه. ئیستا یه په گه ھه ر ئه و باڵه ی په که که  دوای کوشتن و تاڵان, به ڕێوه بردنی ناوچه ئازادکراوه کانی به ده سته وه  گرتووه که که ش و ھه وایه کی بێ متمانه یی و رق له به رانبه ر ھاوڵاتیان ھاتووته ئاراوه. بڕیک که س به تاوانی ئه وه ی که چه ند تایبه تمه ندی که سی ئایینی ھه یه وه ک ریش, تاوانبار ده کرێت به وه ی که  له گه ڵ داعشه و بۆیه ئازار و ئه شکه نجه ده کرێت.

ئه مه سروشتییه که به شێک له خه ڵک ئارامش و ئاسایشیان نه بێت چونکه  گروپێک به ناوی ئاسایش به ته واوه تی یاسا و نه ریته کانی په که که  ده سه پێنن.

له م بارودۆخه دا ھیچ جۆره نارزایه تیه ک له لایه ن خه ڵکه وه بۆ تاڵان کردنی ماڵ و سه روه تیان یا کوژرانی گه وره ی ماڵه که په سه ند ناکرێت. له شاری تل کوچه ر گروپێکی په که که نزیکه ی ۱۰۰ دیلیان به تاوانی داعشی بوون و ھاوکاری له گه ڵ داعش به ند کردووه و له زیندانن.

له م نێوه نده دا که سانێک ھه ن که ھیچ په یوه ندییه کیان له گه ڵ داعش نییه و ته نھا له به ر ئه وه ی کێشه یان له گه ڵ په که که  ھه یه  و رێگایان په سه ند ناکه ن کێشه یان بۆ دورست کراوه و ویستوویانه له وێ بڕۆن, به ڵام به تاوانی ھاوکاری له گه ڵ داعش زیندانی کراون.

چاودێرییه کی زۆر توند و تۆڵیان له سه ر په روه رده و قۆتابخانه کان ھه یه و له بواری بابه ته کانی وانه شه وه زۆر ھه ستیارن. قوتابییه عربه کان ناچارن به زاراوه ی کوردی کورمانجی بخوێنن, بۆیه ته نھا ئارمانجی په که که به رگری له و کوردانه یه که له گه ڵ خۆیانن و بۆچوونه کانی ئه وانیان قبوڵه.

په که که له باکوری سوریا له چ ره وشێکی پرۆپاگه نده که ڵک وه رده گرێت؟

شه ریفی: یه کێک له شێوه کانی پرۆپاگه نده که ڵک وه رگرتن له کوژراوه کانیانه به و واتایه ی که ئه و که سانه ی که زۆر له شه ڕ و چه کداری نازانن به چه ک ده کرێن و له کاتی ھێرش دا ده نێردرێنه به ره ی پێشه وه  و زۆرێکیان ده کوژرێن و په که که ش راده گه ینێت که بۆ ئازادکردنی ناوچه داگیرکراوه کان زۆرێک له ئه ندامانمان کوژراون.

ئیشیکی دیکه ی په که که گرتنی منداڵانی ته مه ن ھرزه کار به ئه ندام تا ژماره ی ئه ندامانی زۆرتر بکات که  ئه مه بۆته ھۆی نارزایه تی ده ربڕینی ماڵباته کان, ته نانه ت وای لێ ھات که زۆرێک له دانیشتونین باکوری سوریا وتیان که پێویسته یه په گه له ناوچه ئازادکراوه کان بڕواته  ده رێ تا له مه زیاتر تاڵان نه کرێن.

خاڵی گرنگ ئه وه یه که په که که به بیانووی ئه وه ی که بۆ ئازادکردنی کوبانی و شه نگال خوێنی داوه خۆی به خاوه ن ئه و شوێنانه ده زانێت.

رۆژێک له نێو په که که دا چۆن تێپه ڕ ده بێت؟

شه ریفی: ئه ندامانی ئه م گروپه له سه ر بنه مایه کی رێکخراو ھه ڵسوکه وت ده که ن. ژنه کان و مێرده کان که ئه ندامن بێجگه له به شداری له چالاکییه کان, ده بێت ئیشه ئاسایه کانی رۆژانه ش ئه نجام بده ن.

ژنان پێ به پێ پیاوان ئیشه زه ﺡمه ته کانیش وه ک بێگاری ئه نجام ده ده ن. په که که چون ﺡه زی له ئیشی شاراوه یه, زۆرێک له ژنه کان بۆ که ندنی ئه شکه وت و سه نگه ر به کار دێنێت.

به شێک له م ئیشه زۆرملیانه بۆ ئه وه یه که ئه ندامه کان له  بارودۆخێکی زۆر سه ختدا رابێنن که دواتر به که مترین پێداویستی زۆرترین خۆشیان ھه بێت و له لایان گه وره بێت.

ھه ریه که له م کچانه  ده بێت له ماوه ی ۶ مانگدا داڵانێکی ۱۸۰ مه تری ئاماده  بکه ن که ئه مه بۆ خۆی ئیشێکی زۆر سه خته.

یه کێک له و شێوانه په که که  ئه مه بوو که  له ئه ندامه کان له چه ند قوناخدا وێنه ی لێ ده گرتن تا به ڵگه ی بێت بۆ سه لماندنی وه فاداری و به جل و به رگی کوردی و چه کیشه وه فیلمیانی لێ ده گرت.

یه کێکی دیکه له ئیشه کانیان, ناچارکردنی ئه ندامان بۆ دانپێنان به ھه موو ئه و ئیشانه ی که پێشتر له ژیانی تاکه که سیدا ئه نجامی داوه  ته نانه ت دانپێنان به کرده وه ده ره وه ئاکاریه کانیان. ئه مه بۆ ئه وه یه که ئه گه ر سبه ینێ که سێک ویستی بڕوات و ئه و گروپه به جێ بھێڵێ, له به رانبه ری به کاری بێنن و بیکه ن به ھه ڕه شه یه ک که ئه و که سه ی پێ بترسێنن که له وڵاتی خویدا ھیچ پێگه یه کی نه ماوه. بۆیه خۆشیان ده زانن که  ئه مه ئیشێکی تێرۆریستیه و په یوه ندی له گه ڵ گروپێکی تێرۆریستیش تاوانێکی گه وره یه له جیھاندا.

شێوه ی ئه ندام گرتن له په که که چۆنه؟

شه ریفی: بۆ ئه م مه به سته به رنامه ی ورد و رێک و پێکیان ھه یه. له گه ڵ چه ند که سێک قسه م کرد که بڕێکیان ئێرانی بوون و تیگه یشتم بۆ قازانج کردنی ھه ریه ک له وانه شێوازێکی تایبه تیان به کار ھێناوه.

یه کیان ده یگووت که تووشی په رۆش ئه ﺡواڵی قورس ببو و ته نھا له رێگه ی خوێندنی پرتووکه وه سه رقاڵ ده بوو. یه کێک له براده رانم که ئاگام لێ نه بوو له گه ڵ په ژاک ھاوکاری ده کات, زانیارییه کانمی به په ژاک دابوو و ھێدی ھێدی په یوه ندیه کانی له گه ڵم به رفراوانتر کرد و به بیانووی جۆراوجۆره وه ھانی ئه دام که بڕۆم شاخه وانی یا گه ڕان به نێو شه قامه کاندا.

دواتر که سێکی دیکه شمان پێ زیاد بوو که  خۆی لایه نگری پرتووک خۆێندن پیشان ده دا و له بواری وێژه وانی و ھه ڵبه سته وه  زانیاری زۆری بوو و له باره ی نوسه ری زۆریشه وه  له گه ڵ من قسه ی کرد.

ھێدی ھێدی بڕوام پێ کرد تا ئاستێک که کاتێک پیشنیازی ئه ندام بوونی له نێو په که که کرد, قبوڵم کرد چون ھه ستم ده کرد که نیوه ی ونبووی خۆمم بینیته وه.

موسیقا, وه رزش, سینه ما, ھونه ر و… ئه م پێگانه  بوون که په که که  له سه ریان ئیشیان ده کرد بۆ وه رگرتنی ئه ندام.

زۆربه ی ئه م که سانه  له توێژی ھه ژار و فه قیری کۆمه ڵگا ھه ڵده بژێردرێن. ئه م گرووپه  بۆ ئه و که سھ نه ش که په شیمان ده بوونه وه  و ده یانوێت بگه ڕێنه وه , به پرۆپاگه نده یه کی زۆر ده یانوێت پێشیان لێ بگرن و پێیان بسه پێنن که ئه گه ر بگه ڕێیته وه بۆ ئێران ده تکوژن و تیربارانت ده که ن.

چون ھه موو که ره سته یه کی راگه یاندنیت لێ وه رده گرن, ئاگات له دونیای ده ره وه نییه و ھه رده نگویه ک که ده بێت بڕوای پێ ده که یت.

به کارھێنانی ئه م جۆره که ره ستانه له نێو په که که دا قه ده خه یه.

من ئه و ماوه یه که له سوریا بووم قه د که ڵکم له  ته له تفۆن, موبایل, رۆژنامه و… وه رنه گرتووه و به س ده متوانی پرتووک بخوێنمه وه بۆیه به ناچار ئه بوا رۆیشتبای بۆ پرتووکخانه و له وێش به س پرتووکی ئۆجالانی تێدا بوو. چاولێکردنی ته له ویزیونیش ته نیا ئه وه نده  بوو که  ۷ یان ۸ کاناڵی خۆیان یان ئه وانه ی نێزیکیانن سه ربه ست بوو و ئه وانی دیکه قه ده خه بوون.

بۆ چاودێری زۆرتر ده بوایا ھه ر ئه ندامێک له گروپه جۆراۆخۆره کان به شدار بێت تا رخنه دانی خۆی بدات.

به ڕێوه بردنی کۆبوونه وه ی رخنه داین له په که که  به ره وشی گروپی نیفاق

له م کۆبوونه وانه دا ھه موو ئه ندامان پیویسته  رخنه ی خۆیان بده ن. بۆ وێنه په یوه ندی ته سکی دوو یا سێ لایه نه له نێو گرووپه کاندا به رده وام جێگه ی رخنه بوو و ھه رکه س ده بوا رخنه ی خۆی دابا و وڵامی بۆ ئه و کاره ی ھه با. ته نانه ت قسه کردنی ۲ که سی به زمانێکی ده ره وه ی کورمانجیش یه کێک له و بابه تانه  بوو که بۆختانیان بۆ ده کردیت و له کۆبوونه وه ئاماژه یان پێ ده دا. ئه گه ر له ئاستێک زیاتر رۆیشتبا ئه وه ئه و که سه یان به  ناچار ده گه ڕانده وه  بۆ یه کێک له که مپه کانی په روه رده تا سه رله نوێ په روه رده ی ئایدیولوژی ببینێت.

ئاستی خوێنه واری ئه ندامانی په که که چه نده ؟

شه ریفی: یه کێک له  فه رمانده کانی ئه م گروپه رۆژێک له یه کێک له کاناڵه کانی راگه یاندنی خۆیان رایگه یاند که  زۆربه ی ئه وانه ی ده ڕۆن و ده بن به  ئه ندامی ئه م گرووپه خوێنه واری زانکون.

ئه مه له کاتێکدایه که له زۆربه ی ئه ندامانی ئه م گروپه ئاستی خوێندنیان له خوارێیه. نموونه ی سه یری ئه مه یه که منێک که ته نیا بڕوانامه م به س دیپلوم بوو وه ک رۆشنبیر چاویان لێ ده کردم و ئه وانی دیکه له مه ش خوارتر بوون. ته نانه ت له نێو رێژه ی نه خوێنده واریش له سه رێ بوو. بۆ وێنه  یه کێک له ئه ندامانی ئه م گروپه که  ﻉه ره بی سوری بوو و به ناچار کورمانجی فێر ببو چیتر ھیچی دیکه ی نه ده زانی و نه خوێنده وار بوو.

بۆیه  قسه ی سه ره تا و کۆتایی قسه کانی ئۆجالانن که  له سه ر زاری ھه مووانه  و بێجگه ئه وانه  شتی دیکه نازانن و ھه ر قسه و باسێکی زانستی و لۆژیکی که پێچه وانه ی قسه کانی ئۆجالان بێت ئه وه  به  ھه ڵه  داده نرێت و ره ت ده کرێته وه.

گرنگی ھه واڵه کیش گرێدراوی ئه وه یه که له کام رێگاوه  به ده ستی په که که  کونترۆڵ کرابێت. کاتێک که  من رۆیشتمه کوردستانی ئێراق و له وێشه وه  بۆ سوریا گواسترامه وه, بابه تی ئه سیدپژان له ئێران بڵاو ببووه وه, من ئاگام له بابه ته که  ھه بوو و ده مزانی چۆن بووه و چۆن قه وماوه. به ڵام کاتێک گه یشتمه کوردستانی ئیراق یا سوریا له منیان ده پرسی که راستی چییه و منیش ھه موو ئه و شتانه م بۆ باس ده کردن به ڵام ئه وه یان پێ په سه ند نه ده کرا و ده یانوت ئه تۆ درۆ ده که ی و یا ئاگات له بابه ته که نییه. له نێو په که که دا گوترابوو ۴۸ کچ ئه م ماده به روویاندا پژکێندراوه و سوتاون.

کاتێک که  من ئه م ده نگۆیانه م ره ت ده کرده وه ھه ڵوێستێکی توندیان له به رانبه رم ده نواند و تاوانباریان ده کردم که کیشه ی ھزریت ھه یه و ده یانگوت کێشه ی تۆ ئه وه یه که  ئایدیولۆژی په که که ت نه خوێندووته وه و یا لێ تێنه گه یشتووی.

تا ئێستا له گه ڵ ھیچ راگه یاندنێک وتووێژت کردوو؟

IMG_0708

شه ردفی: له گه ڵ بی بی سی و راگه یاندنه کانی په ژاک به مابه ستی پرۆپاگه نده  وتووێژم کردووه و ئه وه ش به س له پێناو به رژه وه ندنیه کانی ئه م گروپه.

ھه ر ئه مه که  من له رێگای په ژاکه وه  ھاتمه نێو ئه م گروپه  و له په که که دا رێکخرام و نێوی ئه مه ش یه په گه یه , خۆی ئه مه  پیشان ده دا که ھه مووی ئه مانه یه کێکن.

وتووێژم له گه ڵ بی بی سی له شه نگال بوو و بۆ خۆم دیار نه بوو که چ سودێکی بۆ یه په گه ھه یه, چون سه ڕه ڕای کرده وه  تێرۆریستیه کانیان بی بی سی وه ک قاره مان پیشانی ده کردن و پرۆپاگه نده ی بۆ ده کردن.

له م وتووێژه دا که زۆر به ﺡیساب و کیتاب بوو من له خه ڵک داوام کرد که چون په روه رده ی سه ربازیان نه بینیوه با نه ینه ئه م شوێنانه  و په که که ش به ئه ندام وه ریان نه گرێت به ڵام کاتی بڵاوکردنه وه ئه مه یان قرتاندبوو و سانسۆریان کردبوو.

له چالاکییه کاندا زاماریش بوویت؟

جمیل_بایک_و_مهدی_با_آمریکایی_یهودی_تبار_صهیونیست

شه ریفی: به ڵێ زامار بووم. ئیمه زۆرتر وه ک قه ڵخانی زیندووکه ڵکیان لێ وه رده گرتین و ده یانه وه یست ئێرانییه کان له گه ڵ داﻉش بکوژرێن تا له پرۆپاگه نده که یاندا رابگه ینن که  له ئێرانیشه وه  که سانێک ھاتوون و ئه مه ش وه ک نیشانه ی گه وره یی په که که یه پیشان بده ن.

به داخه وه ۲ ئێرانیش له م نێوه نده دا کوژران. ﺡه مه ﺡسینی که ریمی و ئه میری قوبادی ئه و دوو ئێرانییه  بوون که به مه به ستی شه ڕ له گه ڵ داﻉش به شدار ببوون و ئه وانیش وه کو من ھه ڵخه ڵه تابوون و له رێگای ئه نته رنێته وه  فریویان خواردبوو و به داخه وه  دواتر که به شدار بوون دوای ۲۰ رۆژ کوژران.

خاڵی زۆر ناخۆش ئه وه  بوو که ﺡه مه ﺡسینی که ریمی که گوله له پێی دابوو و زامار بوو به قه ستی نه یانگواسته وه  بۆ به ره ی پاشه وه  تا ده رمان بکرێت و به ھۆی جوێن رژاندنێکی زۆره وه  کوژرا و ئه وانیش لاشه که یان زوو کرده  ژێر خاکه وه.

له بیرمه به درۆ ده یانگووت بردوومانه تا سه ر سنووری ئێران به ڵام ئێران رێگای پێ نه داوه  له کاتێکدا که ئه گه ر ئاسایی و بێ جنازه ش بته وێ ئه و رێگایه ببڕی نێزیکه ی یه ک ھه فته کاتی ده وێت به ڵام ئه وان ده یانوت ۲ رۆژ رۆیشتووین و گه ڕاینه ته وه . له نێو په که که بۆ ھه ر شتێک بیانویه ک ھه یه  و ناچاریت قبوڵ بکه یت چون تاوانبار ده کرێیت به  لاواز بوون له بواری ئایدیولۆژییه وه و گۆشه گیر ده کرێیت.

رۆژێک جه میل بایک که دوه مین به رپرسیاری په که که یه له دوای ئۆجالان و ھه موو کاروباری په که که  به ده ستیه وه یه له گه ڵ ئه مریکییه کی یه ھودی دیدارم کرد. له م دیداره  دا من باسم له دووری نێوان دروشمه کان و کرده وه ی ئه م گروپ و کوشتن و بڕینه کان له و ناوچانه ی که له گه ڵ داﻉش شه ڕ ده کرێت و بارودۆخی ناله باری ئه و ناوچانه و و خه ڵکه که  دوای ئه وه ی که وتووه ده ستی په که که. به ڵام تێگه یشتم ئه ویش ھه ر به قه د ئه و ئه ندامه  نه خوێنده وارانه ده زانێت و به رده وام ده ڵێت پێویسته  ئایدیولوژی په که که فێر بیت و لێ تێبگه یت.

ئه وان درشمێکیان ھه یه که ده ڵێن بۆ گه یشتن به ئارمانج پێویسته ھه موو کارێک بکه یت. ئه م دروشمه ئامرازی گه یشتنه که ھه موار ده کات و رێگاکه بێ ئه سته م ده کات که  ئه مه به جوانی له نێو په که که دا ده بینرێت.

ئه و ئه مریکییه جۆیشه  له پێکه وه  بووین که ھه ر زانی منیش ئێرانیم به زمانی ئینگیزی ده ستی کرد به قسه ی ناخۆش وتن به ئێرانی و به بێ رێزییه وه  له و باره یه وه قسه ی ده کرد و ئه مه ش زۆر ئازاری دام.

دوای زامار بوونتان دووباره  گه ڕانه وه بۆ نێو شه ر؟

شه ریفی: دواتر گه ڕێندرامه وه  بۆ یه کێک له باره گاکانی پاش به ره ی شه ڕ و له وێ ۲۰ رۆژ مامه وه. له م ماوه یه دا زۆر تێکۆشان رام بگرن و ھه ر جار وه ﻉده ی شتێکیان پێ ده دام و منیش که له م ماوه یه دا ئیش و کاره  پیس و نامرۆڤایانه ی ئه م گروپه م بینیبوو به دوای ھه ر ده رفه تێک دا ده گه ڕام که بگه ڕێمه وه  بۆ ئێران. بۆیه له و باره گایه  چون ھاتووچوو زیاد بوو منیش که ڵکم لێ وه رگرت و ھه ڵھاتم و به زوﺡمه تێکی زۆر خۆم گه یانده  باره گای ئێران له ھه ولێر و له وێشه وه له سه ر ویستی خۆم ھه نێردرامه وه  بۆ ئێران.

ئێستاش کاروبارم له وزاره تی داده و به ھۆی ئه وه ی که ئه ندامی گروپێکی تێرۆریستی بوومه پێویسته وڵام بده مه وه. به ڵام له ئێستادا که ده ستبه سه رم مافی خوێندنی رۆژنامه و گوێ گرتن له رادیو و تلویزیونم ھه یه و ده توانم بۆ ماڵه وه ش ته له تۆن بکه م. ھیوادارم که روﺡمه تی ئیسلامی بمگرێته وه.

سه رچاوه : دیده بان

وه رگێڕان له فارسییه وه : کوردپارێز

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی