سایز متن   /

ئۆسمان ئۆجالان لەلێدوانێکدا پشتیوانی خۆی لەسەروەری خاکی تورکیا راگەیاند و رەخنەی لە هەنگاوەکانی هەدەپە گرت.

ئۆسمان ئۆجالان برای عەبدۆڵا ئۆجالان لەلێدوانێکدا بە ئاماژە بە دیمانەی پڕ قسە و باسی خۆی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی تەرەتە لەساڵی 2019 وتی: ویستی دیمانە لەلایەن تەلەڤیزیۆنەکەوە بوو. پەیوەندی من لەگەڵ راگەیاندنەکانی تورکیا هەرکات باش بوو. گەر هەر کەناڵێکی دیکەش پێشنیازی دابا ئەوە دەمپەژراند. ئەم پێشنیازە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتەوە نەبووە. لەبارەی ئەوەی کە لەم هەواڵەدا هەندێک سەردێری سووریان ورووژاندبوو دەبێت رابگەینم کە لەدژی من بۆڵتەنی سوور دەرنەچووە. ئەم پرسە لەنێو کاتدا لەناو چووە. ماوەیەکی پێشیش لەگەڵ یەکێک لە راوێژکارانی سەرۆک کۆماری تورکیا دیدارم هەبوو. ئەم دیدارە درێژخایەن بوو. لەبارەی گۆڕانگاریەکانی ئەم دوایە بەتایبەت پرسی پەکەکە قسەمان کرد.

بە پێی نووسینی ئاژانسی تەرەتە 24ی تورکیا، ئۆجالان لەدرێژەی لێدوانەکەیدا لەبارەی دیدار لەگەڵ راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەم دیدارە وەک هەنگاوێک لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی کوردان و ئاسایی کردنەوەی لەمبارە لێکدایەوە. هەڵوێستی من لەبارەی کردەوەکانی هەدەپە هەڵوێستێکی رەخنەگرانەیە. پشتیوانی لە سەروەری خاکی تورکیا دەکەم.

ئۆجالان لەبارەی دۆخی گیرا سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپەش وتی: گیرانی دەمیرتاش گونجا ونییە. گەر تورکیا باس لەماف دەکات دەبێت دەمیرتاش لەدەرەوەی گرتووخانە بێت.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی