سایز متن   /

کوردپارێز/ رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تائێستا هۆکاری رواندنەوەی ئاسایشی ناوچەکە و دژایەتی لەگەڵ هەبوونی کوردان بووە، هەر لەسەرەتاوە هەموو چالاکان و سیاسەتڤاننی کوردی تورکیای تێرۆر کرد، دواتر هێرشی کردە سەر پەدەکە و یەنەکە لەباکووری ئێڕاق و سەدان کوردی کوشت. پەژاکی لەسەر بنەمای پرۆژەی عبری – عەرەبی _ رۆژئاوایی لەپێناو رواندنەوەی ئاسایشی ناوچەکانی رۆژئاوایی ئێڕان دامەزرانە کە لەئەنجامدا دەیان کەس لەخەڵکی سڤیل وەک سۆران ئەختەر سەمەر و پارێزوانانی ئاسایشی شەهید دەکات، لەکۆڵبەران باج دەستێنێت، بۆتە پرسگرێکەک لەسەر رێگای پەرەسەندوویی ئابووری لەسنوورەکانی رۆژئاوای وڵات و سەدان کردەوەی تێرۆریستی دیکەی ئەنجام داوە.

ئەم دوایانەش بینیمان کە پێشمەرگەی پەدەکە و ئەندامانی تێرۆریستی پەکەکە لەناوچەی گارە سەر بە پارێزگای دهۆک لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ یەک کەوتنە پێکدادانەوە و پێشمەرگەیەکی پارتی بەنێوی هێرش جەوهەر لەلایەن پەکەکەوە کوژرا.

مێژوو ئەمە تۆمار دەکات کە گرووپە ملیشیاکانی کورد بەجاران بە بۆنەی بەرژەوەندی تاکەکەسی و بەرژەوەندی ورد و بچووکی گرووپ، گیان و ماڵ و ئاسایشی خەڵکی لەچوار وڵاتی ئێراق، سوریا، تورکیا و ئێران قوربانی کردووە و هەزاران منداڵی هەتیو و هەزاران ژنی بێوەژن کردووە و زیانێکی قەرەبوونەکراوی گەیاندووتە خەڵکی کورد.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە گرووپە کوردیەکان لەکێبەرکێ و دوژمنی لەگەڵ یەک و لە چوارچێوەی فۆرمێلە ناوچەیەکاندا لەبەرانبەر یەک دەوەستنەوە. شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەنێوان ئەم گرووپانە لە ناوچە کوردنشینەکان پێشینەیەکی مێژوویی هەیە.

پەدەکە و ملیشیاکانی تێرۆریستی پەکەکە ساڵانی پێشیش بەجاران پێکەوە دەست بە یەخە بوون و سەدان کەس لەیەکتریان کوشتبوو، ئێستا جارێکی دیکە بەرواڵەت سەرکردەی پەکەکە لەسەر بنەمای فەرمانی بەرپرسانی متی لەتورکیا بە مەبەستی دەستدرێژی، هێزەکانی خۆی لەناوچەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەناردووە تا بیانوو بە سوپای تورکیا بۆ هێرش بە قووڵایی باکووری ئێراق ئامادە بکات و بە بیانووی پووچ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەکەکە بەشێکی زۆرتری لەخاكی ئێراقی داگیرکردووە.

لەوەها دۆخێکدا کە پەکەکە ئاگاداری ئامانجی گرووپە تێرۆریستیەکەی پەکەکە بووە، هێزەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ملیشیاکانی پەکەکە هەناردۆتە ناوچەکە کە دوای گەیشتنیان بە ناوچەکە، پێشمەرگەکانی پەدەکە لەلایەن تێرۆریستەکانی پەکەکە کەوتە بەر پەلامر و هێرش جەوهەر کوژرا.

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک بە ئەنجامی کردەوە تێرۆریستیەکان وەک تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی نەوت چ لەئێران و چ لەهەرێمی و هەڕەشەی تێرۆر، کوشتن و نائەمن کردن، خاوەنی سەرمایە دەردەکات و ژیانی خەڵک دەکاتە ئامانج کە ئەمە بۆ خۆی دەبێتە هۆی بەدی هاتنی دیاردەی کۆڵبەری لەم ناوچەیە. کۆڵبەران کە خۆیان قوربانی ئەم گرووپە تێرۆریستیەن؛ یا دەبێت باجیان پێ بدەن و ئەگەر خۆڕاگری بکەن دەبێت گیانیان بدەن کە نموونەی ئاشکرای کوشتنی سۆران ئەختەر سەمەر بوو.

لەکۆتایدا ئەنجوومەنی کوردپارێز وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەهەڕەشەی تێرۆرستی پەکەکە و پەژاک کە هەرسات ئاسایشی سنوورەکانی رۆژئاوای وڵات دەخەنە مەترسیەوە و لەدوائین کرداردا بووە هۆی شەهید بوونی سێ کەس لە پارێزوانانی ئاسایش، وێڕای سەرکۆنە کردنی ئەم کردەوە تێرۆریستیانە و تاوانکارانە، داوا لە بەرپرسانی ئاسایشی وڵات دەکەن لەگەڵ بکەرانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە بەتوندی رەفتار بکات و هەڵوێست بنوێنێت، دەزگای داد ئەندامانی تێرۆریست بە توندی سزا بدات و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەش بەوتووێژ و گفتگۆ لەگەڵ وڵاتەکانی دراوسێ و رێکخراو نێوەدەوڵەتییەکان، هاوپەیمانییەک بەمەبەستی بن بڕکردنی ئەم رێکخراو تێرۆریستییە پێک بێنێت.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی