سایز متن   /

کوردپارێز/ مەزڵووم کۆبانێ گەورەبووی ئایدیۆلۆژی پووچی ئۆجالان لەلێدوانێکی بێ نرخدا پارێزوانی  لە سەرۆک کۆماری بێ ئابڕووانەی فرانسە کە بۆختانی بۆ پەیغەمبەری ئیسلام کردبوو کرد.

لەکاتێکدا کە قسەکانی مەکرۆن لەپێناو پشتیوانی لە بۆختانی گۆڤاری فرانسی بە پەیغەمبەری ئیسلام شەپۆلێک لە ناڕزایەتی لەنیوان موسڵمانان ناوەتەوە، مەزڵووم کۆبانێ کە خۆی گەورەبووی ئایدیۆلۆژی پووچی فیرقەی تێرۆریستی پەکەکەیە لەپەیامێکی تویتریدا بە زمانی فرانسی پشتیوانی لەسەرۆک کۆماری فرانسە کردووە و پاساوی بۆ دەوری فرانسا لەپشتیوانی موسڵمان هێناوەتەوە.

کۆبانێ لەپەیامەکەیدا دەوری مەکرۆن لە شکستی داعشی بەڕێز ناودێر کرد و فرانسای لەبەرانبەر پارێزوانی  لەموسڵمانان لەبەرانبەر داعشەوە بەجێگای رێز ناوزەد کرد.

هەرچەند ئەوڕۆکە کەس نییە نەزانێت کە داعش دەستکردی ئەمریکا و رۆژئاوایە تا بەم بیانووەوە سەروەت و سامانی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوین بۆ خۆیان ببەن بەڵام ئەگەر چاو بەسەر ئەمەشدا بگرین و دەوری فرانسا لەشکستی داعش ( کە بەدڵنیایەوە وەها نییە) بەڕێز بنرخێنین ئایا ئەمە دەتوانێت پاساوێک بێت کە مەکرۆن بەمجۆرە بێ ئابڕوانە بێ ڕێزی بە پەیغەمبەری ئیسلام بکات؟!

ئەم کردەوەی مەزڵووم کۆبانی جگە لەوەی کە لەراستای دابینکردنی بەرژەوەندی تاکەکەسی و گرووپی، بیرو بۆچوونی زۆربەی کوردانی لەبەرچاو نەگرتووە و لەگەڵ بۆختان و بێڕێزیەکان مەکرۆندا لەبارەی پەیغەمبەری ئیسلامەوە بووە؟

ئەم پەیامەی مەزڵووم کۆبانێ کە دژی ژێرخانی کلتووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردی سوریایە راشکاوانە دەریخست کە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردی نەبووە و هێزێکە بەتەواوەتی سەپێنراو لەلایەن رۆژئاوا هەروەک داعش  کە بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا سەپێنرا.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی