سایز متن   /

 

ھه ندێک له م که سانه که بيره وه ري و ئه زموونه کاني خۆيان ده گێڕايه وه، له رێکخراو و گرووپ رازي نه بوون، زۆرتر باسي خاڵه نێگه تيڤ و يا خود راستييه کاني رابردوويان به يان ده کرد. بڕێکيش باسي زيره کي و لێھاتوويي، قاره ماني و له خۆبووردوويي کوژراوه کان و ھه ڤاڵانيان ده کرد. له راستيدا خاڵي پێکه وه به ستني ئه م که سانه به رێکخراوه وه، چ له ئاستي فه رمانده يي و چ ئه وانه ي که پله و پايه کيان نه بوو و تێپه ڕبووني ئه م ھه موو ساڵه و ته حه مۆڵي ئه م ھه موو گوشار و دژواريانه، به س به بۆنه ي قه وڵ و په يمانێکه وه بوو که به ھه ڤاڵاني ھاوسنگه ريان دابوو که ئێستا ئه وان نووستوو و ئه مان به خه به رن. بۆ من پرسيار بوو که چۆن چۆني ئه م ھه موو ساڵه به م شێوه بيرکردنه وه له م کێوانه ماون؟

 

گوێ راگرتن بۆ ئه م مرۆڤانه ئه ويش بێ به رنامه و ئارمانجێکي تايبه ت، ھه رچه نده ھه ندێک جار له ئاستي توانا و تاقه ت به ده ر و دژوار بوو، به ڵام بۆ ئه وان رۆڵي ده رماني ده رد و نه خۆشيه نه گووتراوه کاني له م ساڵانه دا ھه بوو. ئاشکرا ده کرا له چاولێکردن و ھه ڵسوکه وته کانيان ده کرا تێبگه ي که دواي به ياني ئه م قسانه، چه نده ھه ست به سووکي ده که ن و پانتايي دڵيان په ڕه پێده ده ن. دواتر تێگه يشتم ئه م ھه ڵسووکه وتانه ي من کاريگه ريه کي زۆري ھه بووه و وه ک که سايه تيه کي گرنگ و به ڕێز له دڵي ئه وانه ي که گوێم بۆ بيره وه ريه کانيان راگرتبوو، جێگه و پێگه م ھه بوو.

 

له وکاته وه بوو که پارادۆکسي ئه زموونه کانم بيني. ئه ويش ئاشکرا و روون له که سايه تي ئه م کاديره شه ڕکه رانه دا که ساڵانێکي زۆر له ژێر ره ھێڵه ي گولله و تۆپ و … ژيانيان به سه ر بردووه و توانيويانه گيان به ده ر به رن. له بيرم دێت يه که مين پارادۆکسم له قسه کان و بيره وه رييه کاني يه کێک له ھه ڤاڵان به نێوي چه کدار بيني. چه کدار ئه و کاته نێزيکي 32 ساڵێکي ده بوو به ڵام له 15 ساڵه ييدا له سه ربنه ماي ياساي سه ربازبگيري زۆره ملێ که به رنامه ي ئه و کاته ي گرووپ بوو و زۆرێکيان به زۆره ملێ و گوشار به مه به ستي شه ڕکردن ھێنابووه کوێستانه کان و ھێشتاش سه ره ڕاي ئه وه ي که چه ندين جار بريندارببوو، ھێشتاش له وێ بوو و….

 

چه کدار دواي ئه وه ي که به زۆرملێ ده گوازرێته وه بۆ کوێستان و له بواري ئيش و کاري چه کداري و شه ڕ له گه ڵ سوپاي تورکيا که ڵکي لێوه رده گيردرێت، به س 15 ساڵي بووه که به گوته ي گرووپ ھێدي ھێدي را دێت. منيش له خۆيم پرسي ئه گه ر به زۆر و گوشار ھێنراوه بۆ ئێره، بۆ دواتر له کاتێکي گونجاودا ھه ڵنه ھاتووه؟ له وڵامدا وتي: يه که م ئه وه ي که ئه و کات منداڵ بووم و وره ي ئه م ئيشه م نه بوو و دووه ميش ئه وه که ھه ڵھاتن له نێو ئه م رێکخستنه به واتاي له ناوچووني ماڵباتت بوو، له بچووکه وه بگره تا گه وره و ته نانه ت تا گه وره ي خێڵ و ماڵبات، ماڵ و باخ و سه روه ت ھه مووي ده سووتێنرا. پرسيم ھۆکاري ئه م ئيشه ي رێکخستن چ بوو؟ به وه ستانێکي بچووکه وه وڵامي دايه وه: پێيان وابوو که ئه م تێکۆشانه بۆ ھه موو گه لي کورده، بۆيه ھه ر ماڵباتێک پێويسته چ له بواري ماديه وه و چ له بواري مه عنه ويدا پێويسته ھاوکار و يارمه تيده ري رێکخستن بێت. ئه گه ر منداڵت ھه يه ئه وه بۆ خۆي باشتره که ده بوو بيھه ناردبا که ببوايا ئه ندامي رێکخستن و دواتر له گه ڵ دوژمنان شه ڕي کردبا و مافي ره واي خۆي وه رگرتبا. ئه گه ريش منداڵي نه بووايا و يا زۆر منداڵ ببوايا، پێويست بوو له بواري ماڵي و داراييه وه يارمه تي رێکخستن بدات. ئه مانه ياسا و ڕێسايه ک بوون که له تورکيا و به تايبه ت کوردستاني تورکيا سه پێنرابوو و ئه وانه ي دژايه تي ئه م ياسايانه ده کرد، سزا ده دران.

 

ھه ڤاڵ چه کدار دواي به ياني ئه م بابه ته که دياربوو ھه ر درێژه شي ھه يه، بێنێکي قووڵي ھه ڵکێشاو و مۆفێک له جگه ره توتونيه که ي که له نێوان په لي جگه ره ي پێجابوو و له نێوان سمێڵه کاني داينابوو، لێدا و درێژه ي دا: ئه گه ر ئه تۆ له جێگاي من بباي چت ده کرد؟ منيش به بيرێکي منداڵانه و دوور له راستي زوو وڵامم دايه وه، دياره ھه موويانم گولله باران ده کرد و ھه ڵده ھاتم. چه کدار پێکه ني و دواتر ده ستێکي له سه ر شانم داو وتي: براي من پێم خۆش بوو وادياره بۆ خۆت رامبۆيه کي ته واو بي، له وانه ي فيلمه کاني رامبۆ و شه ڕت زۆر چاو لێکردبێت؟ به ڵام ئه مه له گه ڵ ئه و فيلمانه جياوازي زۆره. له وێ فيلم و لێره راستييه. به داخه وه مرۆڤه کاني ئه م سه رده مه زۆر تێده کۆشن له م راستيانه ھه ڵبێن.

 

به ڕاستي سه ره نجڕاکێش بوو، مێرمنداڵێکي يه کێک له گونده کاني سنووري و دوورکه وتوو له کوردستاني تورکيا که به س تا پۆلي چواره مي سه ره تايي خوێندبوو و چه ندساڵێکيش شوان ببوو و کاتي له گه ڵ ئاژه ڵه به سته زمانه کاندا تێپه ڕببوو، ئێستا له م ئاسته و به م زانياريانه وه خه ريکه قسه ده کات. وه ک بڵێي له چاولێکردنه که م تێگه يشتبوو که چ پرسيارێک له مێشکمدايه. بڕێک له کاتي بێده نگيه که ي مندا چاوي بڕيه نێو چاوانم و دووباره درێژه ي پێدا: سه ره تا به زۆر و گوشار ھێنرام بۆ ئێره، دواتر تێگه يشتم که تواناي ھه ڵھاتنم نييه و له راستيدا نه مده تواني له ناوچووني ماڵباتم ببينم، بۆيه بڕيارم دا وه ک منداڵێکي باش لێره بمێنمه وه له گه ڵ ئه مانه خه بات و شه ڕ بکه م. ده زانم زۆر دژواره ئه نجامداني ئيشێک که ويستي خودي مرۆڤ نه بێت و مرۆڤ ناچار به ئه نجامداني کرابێت، به ڵام چاره نه بوو. نێزيکي دوو ساڵ له م کێوانه مامه وه و له شه رانێکي زۆر به شدار بووم، به ڵام ھێشتاش له بيري رێگا چاره يه کدا بووم، زۆر له گه ڵ ھه ڤاڵاني ديکه ھه ڵسووکه وتم نه ده کرد.

 

دووباره بێنێکي قووڵي ھه ڵکێشا و قوتي توتونه که ي له گيرفاني ئێله که که ي ده رھێنا و ھه روا که خه ريک بوو به ده سته چکۆله و ره قه کاني توتونه که ي له نێو په لي جگه ره که ده کرد و به قامکه کاني رێک و پێکي ده کرد، درێژه ي پێدا: گه نجيه و ھه زار کێشه، شه وق و ھه يه جاني گه نجي و ھه ستي گه ڕان به دواي ويست و ئاواته کاندا له گه نجێتي بووه ھۆي ئه وه ي که له گه ڵ تێپه ڕ بووني کات، کێشه کان و ھه ڕه شه کان له بيربکه م و دڵم به کڵاشه که م خۆش بکه م. دواتر ھه ستم ده کرد بۆ خۆم ھاتوومه ته ئێره! راستيتان بوێت خۆميش ناتوانم بڕوا بکه م، به ڵام وتم نه، ئه ويني گه نجێتي، خۆي به ھه رچيدا ھه ڵسپارد چيتر وازي لێنايێنێت. دواي ئه وه ھێدي ھێدي ماڵبات که متر ده که وتنه وه بيرم. ھه ميشه له گه ڵ چه که که م قسه م ده کرد تا ئه وه ي که له يه کێک له پێکدادانه کاندا له نێزيکي سنووري تورکيا و ئێراق، کوڕمامه که مم که ئه ويش به ياساي سه ربازي زۆره ملێ ھێنرابوو بۆ شاخ کوژرا. دواي ئه وه له ته نيشت ئه وين به چه که که م، ھه ستي تۆڵه سه ندنه وه شم به ھه سته کانم زيادي کرد و يارمه تي دام که لێره بمێنمه وه و….

 

چه کدار که چه ند مانگێکيش به ھۆي ئه وينداربوون له گرتووخانه ي ئه م گرووپه تێپه ڕاندبوو وتي: جا چت بۆ بڵێم تا دڵت بيه وێت له م تورکانه م کوشتووه ، مافي خۆيانه ….

 

تايبه تمه ندي کوشتن و تاوان نھێني سه رکه وتن له گرووپدا

چه کدار درێژه ي دا و قسه کانه  چوونه نێو خانه ي توندوتيژي و خوێنه وه. له چۆنييه تي کوشتني مرۆڤه کاني ده گووت. ھه ڵبه ت من گوێم بۆ راده گرت و لێ تێده گه يشتم، چونکه له راستيدا يه کێک له نھێنييه کاني سه رکه وتووبووني له نێو گرووپدا و خۆشه ويست بووني له لاي که ساني ديکه ده گه ڕايه وه بۆ ئه م تايبه تمه ندييه. به ڵام سه ير ئه وه يه که ئه م تێکۆشه ر و شه ڕکه ره زه به لاحه دواي گێڕانه وه ي بيره وه رييه گه رمي شه ڕ و ھه ڵھاتن، باسي ئه وين و ئه وينداربوون که ده ھاته گوڕێ، نه يتواني پێشي فرميسکه کاني بگرێ که له گۆنا نيوه سووتاوه کانيه وه ده ڕژانه خوارێ. وتم بۆ ده گري پياوي چاک؟ تۆ خۆ قاره مانێکي شه ڕ و تێکۆشان بووي، ئێستا به م ئاسانييه فرمێسک ده ڕژێني؟ من وامده زاني که ساني وه ک ئێوه قه د فرمێسکيان نه بێت بۆ رژاندن و گريان، چونکه وامده زاني ئه م مرۆڤه سه ربازي و چه کدارانه پێويسته به زه يي وه لايه که وه بنێن، به ڵام ئه م ھه ڵسووکه وته له کوێ و ئه و ھه موو کوشتن و خوێنڕشتنه له کوێ چه کدار؟

 

ته رێق ده بووه وه و نه يده ويست بگري، به ڵام له ده ستي خۆي نه بوو، له گه ڵ داواي لێبوردن به ته نيام ھێشت تا بۆ خۆي ئاسووده بێت.

 

به رته سک کردنه وه ي تاکه کان له قه واره توندوتۆڵه کاني رێکخستني و تێرۆريستي له لايه ن گرووپه وه، ئه مجۆره ديمه نانه ي بۆ ھه نێک جار به دوور له باوه ڕ ده کرد و دواي ئه م بابه ته بوو که تێگه يشتم ته نانه ت مرۆڤه تووڕه و به رواڵه ت به به زه يه ي و به رددڵه کانيش ده توانن بگرين و فرمێسک بڕێژن.

 

له ديدێکي ديکه وه به م پرسه گه يشتم که  که سانێک که به زۆره ملێ و ھه ڕه شه ده ھێنرێنه نێو ئه م گرووپه وه، به ھه موو ھه بووني خۆيان قورباني ده ستووره کاني فرقه يي رێکخستن ده کرد.

 

ئه گه ر به ھه ڵه دا نه ڕۆيشتبم په يوه نديه ک له نێوان پله ي توندوتيژي و ھه ست ھه بێت. به واتايه کي ديکه ئه و که سانه ي که زۆر تووڕه و و توندوتۆڵن و چاوي گشتي دا بێ به زه يي و به رده دڵن، ھاوکات جيھانێکي پڕ له ھه ست و سۆزيان پێيه، به س ده يشارنه وه که که س نه يبينێ که ھه ر ده يبينن. ئه مه ش يه کێکي ديکه له ھه ڵسوکه وت و که سايه تي پارادۆکسي مرۆڤه کانه.

 

ناسيني پارادۆکسه کان له و رۆژانه ي که له شاخ بووم و له نێو رێکخستندا، روپه لێکي نوێ له ژيانمي ھه ڵدايه وه. باس و گفتگوه ناکۆکه کاني چه کدار بووه ھۆي ئه وه ي که زۆرتر به ره و لاي کاديره دێرينه کان رابکێشرێم و گوێ له بيره وه ريه کاني له م چه شنه يان بگرم.

 

زۆرێک له و که سانه ي له وێ کێشه ي که سايه تيان ھه بوو. ئه م ناکۆکي و پرسانه وه ک بڵێي فۆرمێلێکه بۆ مانه وه له وێ. بۆ ئه وه ي که دواي زياتر له يه ک ساڵ زۆرێک له ھه ڵسووکه وت و پرسه کانيان بۆم روون ببووه وه و له راستيدا چيتر ماڵي ئه م رێکخراوه بووم. به ڵام نازانم بۆ ئه وه نده ده که وتمه نێو ئه م جۆره بابه تانه وه. ھه ندێک جار به خۆمم ده گووت چ په يوه نديه که ي به منه وه ھه يه؟ ھه رکه س بۆ خۆي ئه ندازيار و پرۆفسۆرێکي ته واوه.

 

بيره‌وه‌ريه‌کاني ئه‌ندامي دابڕاوي پ‌ك‌ك (6)

 

https://www.tasnimnews.com/fa/news/1397/08/01/1858952/%D8%AE%D8%A7%D8%B7%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%B9%D8%B6%D9%88-%D8%AC%D8%AF%D8%A7-%D8%B4%D8%AF%D9%87-%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%87%DA%A9-%D9%BE-%DA%A9-%DA%A9-7-%D9%85%D8%A7%D8%B4%DB%8C%D9%86-%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%DB%8C-%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D8%AF%D9%87-%D8%AC%D9%86%DA%AF%DB%8C

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی