سایز متن   /

 کوردپارێز/ راگەیاندنە جۆراجۆرە کوردزمانەکان لەهەولێر ویدیۆیەکی کورتیان لەژنێکی ئیزدی بڵاو کردەوە کە چیرۆکی کردەوەی ئەندامە تێرۆریستەکانی پەکەکە لەبارەی رفاندنی کوڕە ۱۵ ساڵانەکەی لە شاری شنگال هەڵکەوتوو لەرۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و ناچارکردنی بۆ ئەوەی تەڤلی ئەم گرووپە تێرۆریستییە ببێت و لەدژی سوپای تورکیا شەڕ بکات دەگێڕێتەوە.

ئەم ژنە ئێراقییە لەم ویدیۆیە کورتەدا راشکاوانە دەڵێت: منداڵەکام کە ناوی فراس عۆسمان عۆمەر خزرە، ماوەیەک بوو کە پەکەکە پەیوەندی پێوە دەکرد بۆ ئەوەی تەڤلی ئەو گرووپە بێت بەڵام منداڵەکەم دژی ئەم شتە بوو و کاتی هاتنی ئەندامانی  پەکەکە خۆی لەماڵە دراوسێ شاردەوە بەڵام دوای ئەوەی کە گوشارەکانی ئەم گرووپە زیادی کرد، ناوبراو هەڵات و لەکەمپ خۆی حەشار دا بەڵام لەوێ رفاندیان و ناچاریان کرد تەڤلی ئەو گرووپەیان کرد.

ئەم ژنە ئیزدیە لەدرێژەدا دەڵێت: ۶ مانگە هیچ زانیاریەکم لەبارەی منداڵەکەمەوە نییە و نیگەرانی کردەوەی شیمانە کراوی پەکەکە بۆ رفاندنی کچەکەمم. ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ئەوان بەم شێوازە هۆڤانە کوڕان و کچەکانمان دەرفێنن و لەدژی تورکیا بەکاریان دێنین و دەبنە هۆی کوژرانیان. ئەندامە چەکدارەکانی  پەکەکە کوردانی ئیزدی فریو دەدەن، ئەوان لەبەر ئێمە نەهاتوون بۆ شنگال بەڵکوو بۆ دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و زەویە کشت و کاڵییەکانمان هاتوون.

ئەم ژنە ئێڕاقییە لەدرێژەدا خوازیاری گوشار هێنان بۆ پەکەکەیە بۆ ئەوەی رازی بێت منداڵی ئیزدیەکان بگەڕێنێتەوە باوەشی ماڵباتەکانیان و داوای لەئیزدیەکان کرد تا منداڵەکانیان لەبەرانبەر دزین و رفاندن و کردن بە سەربازی زۆرەملێ بپارێزن.

ئیزدیەکان پێشتر لەرێگای بەڕیوەبردنی چەندین رێپێوان لەدژی بوونی ئەندامە تێرۆریستییەکانی  پەکەکە لەشاری شنگاڵ ئەنجام دابوو. ئەم رێپێوانانە کە لەگەڵ هەڕەشە و رفاندنەکانی  پەکەکە وڵام رووبەڕوو بوونەتەوە.

لەمبارەوە بەپرسێکی شاری شنگال لە دیمانە لەگەڵ ئەلعەربییەی نوێ وتی: پەکەکە کە لە گوندەکانی دەورووبەری شنگال بوونی هەیە، ئەندامانی چەکداری لەژێر ناوی یەکینەکانی پاراستنی شنگال لەنێو شار رێک خستوورە کە ئەرکیان هەڕەشە و هەندێک جاریش دەستبەسەر کردنی دژبەرانی ئەم گرووپەیان لەئەستۆیە، سەرکوتکردنەکانی پەکەکە هێشتا جێگای نیگەرانی دانیشتوانی شنگالە و بۆتە هۆی هەڵاتنی زۆرێکیان بۆ هەرێمی کوردستان.

محما خەلیل قائم مەقامی شنگال مانگی رابردوو پەکەکەی تاوانبار کرد بەوەی کە گرتووخانەی شاراوەی لەشنگال داناوە کە ساڵانێکە چالاکن. ناوبراو وتی: بەرپرسە خۆجێیەکان سەدان سکاڵایان تۆمارکردووە لەبارەی گرتوخانە یەک لەدوای یەکە و ترسناکەکانی پەکەکەیان لە هاوڵاتیان وەرگتووە ئەم گرووپە هەروەها جگە لەوەی کە گرتووخانەی هەیە، منداڵان و ژنانی ئیزدیش درفێنێت.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی