- سایت خبری تحلیلی کورد پاریز | KURDPAREZ - https://kurdparez.com -

ترامپ و یاسای هه ناردنی چه ک بۆ په که که

رۆژنامه نووسێکی تورک پێش بینی کرد سه رۆک کۆماری ئه مریکا پێش دیداره که ی له گه ڵ ره جه ب ته یب ئه ردۆغان یاسای ھه ناردنی چه ک بۆ باڵی چه کداری په که که له سوریا (YPG) ی واژۆ کرد.

 ئامبرین زه مان رۆژنامه نووسی تورکیا له نووسینێکدا له ژێر ناوی (ترامپ پێش دیداره که ی له گه ڵ ئه ردۆغان چه ک ده داته YPG) له سایتی Diken ده نووسێت بڕیارنامه ی ژماره ۱۲۰۹ ئه م ئێزنه به ده وڵه تی ئه مریکا ده دات که به ئۆپۆزسیۆنی چه کداری ده وڵه ت چه ک بدات و ئه م بڕیاره یا گه یشتۆته ده ستی ترامپ یا ئه وه ته که می ماوه بگاته ده ستی.

ئامبرین زه مان ده نووسێت: بڕیاره ئه ردۆغان له دیداری داھاتووی خۆی له گه ڵ دۆناڵد ترامپ دا بۆ جاری دوایی داوای لێ بکات که چه ک و ته قه مه نی به باڵی چه کداری په که که له سوریا نه دات به ڵام زانیاریه کان له سه رچاوه باوه ڕپێکراوه کانه وه واده رده خه ن که پێش دیداره که ی ئه ردۆغان له کۆشکی سپی ھه موو شتێک کۆتایی پێ ھاتووه و ئه مه ھۆکاری دروستبوونی قه یرانی رژد له په یوه ندی ئه مریکا و تورکیا دا ده بێت.

ئه م رۆژنامه نووسه ده ڵێت: ئه مریکا ھه رجار به بۆنه ی کاردانه وه کانی تورکیا ھه ناردنی چه کی بۆ ھێزه کانی سوریای دموکراتیک (گرووپێکی ملیشیا له ژێر چاودێری په که که دا) به دواوه خستووه تا ئه وه ی که به شێوازی فه رمی واژۆ بکرێت. ئه م بڕیارنامه یه به بۆنه ی ھه ڵبژاردنه کانی ئه مریکا تا ئێستا دواخراوه و ده بێت بۆ لێژنه ی په یوه ندیدار له کۆنگره به ڕێ بکرێت که تا سی رۆژ لێکده درێته وه و بۆیه ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه وه ی رقا پێش مانگی پووشپه ڕ ناکرێت.

له مباره یه وه رۆژنامه ی ئینگلیزی گاردیه نیش ده نووسێت: په یوه ندی نێوان ئه مریکا و کورده کان زۆرتره  له ھه رکاتێکی دیکه و لێک نێزیک بوونه ته وه و ئه مه ش تورکیا ده خاته مه ترسیه وه.

ئه م رۆژنامه له ھه واڵه که یدا ده ڵێت: سه ره ڕای ئه وه ی که ھه ڕۆژ رق و قینی تورکیا زۆرتر ده بێت به ڵام ئه مریکا کورده کان له شه ڕ دژی داعش وه ک ھاوپه یمانێکی باش ده زانێت و ده یه وێت کورده کان له ئۆپراسیۆنی رقا به شدار بن. تورکیا ھیواداربوو که سه رۆک کۆماری نوێ ئه مریکا بارودۆخه که بگۆڕێ به ڵام ھاوپه یمانی په که که  و ئه مریکا لاواز نابێت و رۆژبه رۆژ به ھێزتر ده بێت.

ئاژانسی ئانادۆلی تورکیاش له نووسینێکدا ده ڵێت: ئه مریکا رووبه رێکی به پانتایی یه ک له سه ر پێنجی خاکی سوریای داوه ته په که که و پشتیوانی ده کات له باڵه گرێدراوه کشانی وه ک YPG و PYD و ئه مه ھه ڕه شه یه که بۆ تورکیا و لێکۆڵینه وه کان پیشانیان داوه له دوو ساڵی رابردوودا پشتیوانی چه کداری ئه مریکا له باڵی سوری په که که که به نێوی شه ڕ له گه ڵ داعش خۆی حه شارداوه و ناوچه ی زۆرتری لابڕکردووه.

به پرسانی تورکیا ده ڵێن ئه و چه کانه ی که ئه مریکا له به رده ستی په که که ی له سوریا داناوه, له کۆتایدا ده گه نه ده ستی په که که له کوێستانه کانی قه ندیل. ئه م به رپرسانه ده ڵێن ئه و بۆمبه ش که له بینای پۆلیسی شاری دیاربه کر ته قێنرایه وه, ھی ئه مریکا بوو. ئه وان ده ڵێن ئه و جۆره چه کانه ی که ئه مریکا به باڵی په که که له سوریای داوه له رێگای ناوچه ی سنووری کاراجوک بۆ په که که قاچاخ ده کرێنه نێوتورکیاوه. ئه م چه کانه له نێو تورکیا به کار ده ھێنرێن. باڵوێزی ئه مریکا له ئه نکه ره له نیسانی ۲۰۱۶ رایگه یاند که چه که کانی ئه مریکا له ده ست په که که, به ڕێگای ھێزه ئه منیه کانی ئێراقه وه ده گاته ده ستی ئه م گرووپه.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه باڵی چه کداری په که که له سوریا, ھۆکاری سه ره کیه له ناکۆکییه کانی نێوان ئه مریکا و تورکیا له باره ی سوریاوه. ره فتاری ناکۆکی و دژبه یه کی له باره ی په که که وه به رده وام رووبه رووی ره خنه ی تورکیا بۆته وه. به رپرسانی تورکیا ده ڵێن: ناکرێت له ژێر ناوی شه ڕ دژی داعش, چه ک و ته قه مه نی بۆ باڵی سوری په که که ره وانه بکرێت که بۆ خۆی گرووپێکی تێرۆریستیه.

مه ولوودچاووش ئۆغڵو وه زیری ده ره وه ی تورکیا پێش قسه کانی له شاری ئه نتالیای تورکیا, پشتیوانی ئه مریکا له باڵی سوری په که که ی به بابه تێکی په سه ندنه کراو وه سف کرد و وتی: ئه مه ی که ئه مریکا به مه به ستی شه ڕ له گه ڵ تێرۆریستانی داعش په نای بۆ تێرۆریستانی باڵی په که که له سوریا بردووه بۆ خۆی ھیمای لاوازبوونه.

مێدیاکانی تورکیاش ده وڵه تی ئه مریکایان به ره فتاری فریوکارانه تاوانبار کردووه که له لایه ک په که که ی خستووته نێو لیستی تێرۆریستی واشنگتۆنه وه  و له لایه کی دیکه ش چه ک و ته قه مه نی پێ ده دات. رۆژنامه ی ستار چاپی تورکیا ۱۹ سه رماوه رزی ۱۳۹۵ ی ھه تاوی نووسی: ئه مریکا رێژه یه کی زۆری مووشه کی پێشکه وتوو له وانه مووشه کێک که له سه ر شان ده ھاوێژرێت و له سه ر زه وی به ره و ئاسمان ته قه ی پێده کرێت و نێوی ئستینگره, راده ستی باڵی سوری په که که ی کردووه که بڕێک له م مووشه کانه بۆ ھێزه کانی په که که له قه ندیل ھه نێردراون. ئه م رۆژنامه ی تورکیا ده نووسێت: مووشه کی زه وی بۆ ھه وا ی ئستینگر توانای پێکانی فڕۆکه کانی ھه یه و له مانگی گوڵانی ئه مساڵ چه کدارانی په که که به م مووشه کانه ھلی کۆپتره که ی تورکیایان خسته خواره وه.

ھه روه ھا گرووپی ناسراو به چاودێری مافی مرۆڤ له سوریا له رۆژی ۲۹ خه زه ڵوه ری ۱۳۹۵ رایگه یاند: ھێزه کانی ھاوپه یمان به سه رۆکایه تی ئه مریکا ده یان کامیۆنی ھه ڵگری چه ک و ئۆتۆمبێلی سه ربازی و زرێپۆشیان به مه به ستی پشتیوانی له باڵی په که که له سوریا بۆ ده ورووبه ری رقا و حه سه کێ ناردووه. ئه م یارمه تیانه بریتین له چه ک, ته قه مه نی و ئۆتۆمبێلی سه ربازی و زرێپۆش له له رێگای قامشلوه وه به ره و ره قا گواستراوه ته و راده ستی ھێزه کانی کورد کراوه. ماڵپه ڕی ھه واڵی کوردی Basnuce  یش رایگه یاند: ئه مریکا له شاری کۆبانی و ناوچه به وتیه کانی ئه لره مێڵان له باکووری سوریا که له ژێر چاودێری په که که دایه, بنکه ی سه ربازی و ھێڵی فرۆکه خانه ی دروست کردووه.