سایز متن   /

کوردپارێز: له به رواری ۱۰ی دیسه مبه ری ساڵی پاری زائینی به گوێره ی راپۆرتی فه رمی باڵی چه کداری په که که  یه کێک له ئه ندامانی په ژاک که له ژێر چاودێری په که که دا خه ریکی چالاکی بوو به نێوی جه لال مه نسووری خه ڵکی سنه که ۸ ساڵ ئه ندامی چه کداری په که که و په ژاک بوو له چالاکییه کی خۆکوژیدا که پێشتر به رنامه ی بۆ داڕژرابوو که دژی سوپای تورکیا پێک بێت خۆی ته قانده وه و یه کسه ر گیانی له ده ست دا. په که که له به یانییه فه رمییه که یدا ئه م خۆکوژییه ی به چالاکی فیدایی ناودێر کرد. چالاکی فیدایی له په که که دا واتای خۆ فیدا کردن بۆ عه بدۆڵا ئۆجالانه  و رۆژ و مانگانێکی زۆر له مباره یه وه که سانی تایبه ت په روه رده ده کرێن تا بۆ ئه م مه به سته  ئاماده  بن و په که که تێده کۆشێت تا ئه م که سانه بۆ چالاکی خۆکوژی ئاماده بکات. به ڵام له باره ی جه لال مه نسووریه وه که خۆی له م رێگا تۆقێنه ره ته قانده وه په یامنێری کوردپارێز زانیاری زیاتری لایه که پیشان ده دات ئه م که سه که نێوی له وێ زه رده شت جیلو بووه له ساڵی ۲۰۰۸ به شداری ریزه کانی په که که  و په ژاک بووه. ئه ندامێکی پێشووی په ژاک و په که که که  ئێستا وازی ھێناوه له مباره یه وه ده ڵێت: جه لال مه نسووری له سه ره تای به شداربوونیه وه کێشه ی ده روونی بوو. ئه م ئه ندامه ی پێشووی په که که  و په ژاک که له مباره یه وه زانیاری باشی له به رده ست بوو له به ر ده ستی په یامنێری کوردپارێزی داناوه . له سه ر زانیارییه کانی ئه م ئه ندامه دابڕاوه ھه ر له سه ره تاوه که جه لال به شدار بووه له ئیش و چالاکییه سه خڵه ته کاندا به کاریان ھێناوه  و ئه مه  له به ر ئه وه بوو که توانای به شداری له پۆله کانی وانه دا نه بوو چونکه چه ندین جار چه کیان پێ دابوو که ئامانجی دیاریکراو بپێکێ که چی ھه ڕه مه کی ته قه ی کردبوو. وه ک کرێکارێک بۆ ھه موو ئیشێکی سه خڵه ت به کاریان ده ھێنا. جه لال له که مپه کان دا بووه  و زۆرێک له ئه ندامانی په که که و په ژاک ده ناسێت. به داخه وه ئه و به رده وام بابه تی گاڵته و یاری ئه ندامانی دیکه بوو و بڕێک جاریش بۆ خۆی نارزایه تی ده رده بڕی له م بارودۆخه .

جه لال مه نسووری که له نێو په که که  و په ژاک دا به جیلۆ ناسراوبوو چه ندین جار بۆ چالاکی خۆکوژی ھه ڵبژێردرابوو به ڵام قه د جێگه ی بڕوا پێکردن نه بوو و ھۆکاری ئه مه ش ئه وه  بوو که جه لال نه یده توانی له کاتی پێویست دا بڕیار بدات. له باره ی ئه وچالاکییه ی که جه لال ئه نجامی دا و گیانیشی له ده ست دا سیستمێکی چاودێری له دووره وه یان بۆ دانابوو و قه د به جه لالیان نه گووتبوو که بڕیاره ئه م سه یاره ی که جه لال تێدایه بته قێنرێته وه . به جه لال ده ڵێن تو به سه یاره رێ ده که وێ و ئه وانی دیکه ش له شوێنه کانی دیکه وه ھێرش ده به ن و کاتێک که سه یاره که ی جه لال ئه گات شوێنی دیاری کراو ئه یته قێننه وه . ئه مه له کۆتایه کانی شه و پێک ھات و پێش ئه وه ش ده وایه کی زۆریان به جه لال دابوو.

ئه م ره فتاره ی په که که زۆر له وه ی داعشه وه که له ئه ندامانی به مه به ستی کرده وه ی تێرۆریستی که ڵک وه رده گرێت نێزیکه . وای پێده چێت که په که که له نه خۆشه ده روونییه کان بۆ ئه م چالاکییه خۆکوژیانه که ڵک وه رده گرێت. ئه مه بابه ت و کێشه یه که که ده زگا نێونه ته وه یه کانی بواری مافی مرۆڤ لێ بێ ئاگان.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی