سایز متن   /

ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاندووە: کوشتنی پۆلیسەکەی هۆکاری تیرۆری چەکدارانەی ئاندرێ گونادی ئۆڤیچ کارلۆف باڵوێزی ڕووسیا لە ئانکارا جێکای گومانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، قلیچدار ئۆغلو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، ئەمڕۆ لە دانیشتنی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمان سەبارەت بە تیرۆرکرانی باڵوێزی ڕووسیا لە خاکی تورکیا وتی: جێگای پرسیارە کە بۆچی لەباتی گرتنی بە زیندوویی هۆکاری تیرۆرەکە، کوشتیان.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە شوێنی ڕووداوەکە بێجگە لە پۆلیسە بکوژەکە چەکدارێکی دیکەی لێ نەبوو، ڕوولە دەوڵەتی تورکیا پێی داگرت: دوای ئەو هێرشە شوێنی ڕووداوەکە چۆڵ کرا، بەڵام نازانین ئەی بۆ هێرشکارەکەتان بە زیندوویی قۆڵبەست نەکرد؟

قلیچدار ئۆغلو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، داوای ئاشکرا کرانی هۆکارەکانی پشت پەردەی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییەی کردو وتیشی: دەبێ ئەوە ڕوون بێتەوە کە کێ ئەو تیرۆریستەی بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە هان داوەو چەکی داوەتێ.

قلیچدار ئۆغلو هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستەکانی دەوڵەتی تورکیا لە خەباتی دژی تیرۆریزم وتیشی: خەباتی دژی تیرۆڕیزم کارێکی زۆر شێلگیرانەیە، بەڵام ئاساییە لە وڵاتێکدا کە دام و دەزگا هەواڵگرییەکانی تەواو لە بەر یەک هەڵوەشاونەتەوە، خەباتی دژی تیرۆریزم مسۆگەر نابێت.

ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕوو لە دەوڵەتی ئەردووغان جەختی کرد: ئەگەر بەنیازی پێشگرتن بە تیرۆریزمن، نابێ باوەشتان بۆ تاقمە جیهادییە توندئاژۆکان بکەنەوەو پشتیان بگرن و چەک و چۆڵیان بۆ دابین بکەن، چونکو ئاساییە لە وەها هەل و مەرجێکدا بەس تورکیایەکمان بۆ دەمێنێتەوە کە لە زۆنگاوی تیرۆردا چەقیوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە هەموومان لە بارەی داهاتووی وڵاتی تورکیاوە نیگەرانین، وتیشی: داخۆم ئەم وڵاتە بەرەو کوێ هەنگاو هەڵدەگرێ؟

قلیچدار ئۆغلو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وێڕای بەرەوڕوو کردنەوەی سەرکردەکانی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیاردا، وتیشی: بڕوانن لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا چ ئاڵ و گۆڕێک لە وڵات دا ڕووی داوە؟ ئەری داخۆم ئەم وڵاتە ڕێکخراوەی هەواڵگریی نییە؟ کێ تورکیای تووشی ئاوا گێچەڵێک کردووە؟ ناوبراو لە درێژەی وتەکانی دا پێی داگرت: بێ گومان هەڵوێست دەربڕین شارومەندانیش لە هەمبەر کێشەی تیرۆریزم دا ئەرکەو پێویستە.

ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، هۆکاری تیرۆری باڵوێزی ڕووسیا لە ئانکارای وەک هێرشێکی خائینانە لێک دایەوەو وتیشی: ئایا قەومانی وەها ڕووداوگەلێک بۆ تورکیا دەشێ؟ ناوبراو وتیشی: هۆکاری ئەم شاڵاوە تیرۆریستییە فەرمانبەرێکی پۆلیس بووەو دیارە ئەمەش خاڵێکی گرینگە و دەبێ سەرنجی بدرێتێ.

قلیچدار ئۆغلو پاراستنی گیانی دیپلۆماتەکانی وەک پاسەوانی کردن لە شەرەف و ئابڕووی تورکیا زانی و وتی: ئێمە حەز بە کەوتنە مەترسیی گیانی هیچ شارومەندێکی بیانی لە تورکیادا ناکەین.

ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاند: بەداخەوە بەرپرسانی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەو دەوڵەتی ئانکارا بەس بیر لە شێوازی پەڕینەوە بەرەودەستەڵاتێکی ڕەهای سەرۆکایەتی دەکەنەوەو بە تەمان بە هەڵوەشاندنەوەی سیستێمی پەرلەمانیی دیموکراسیانە،حکومەتێکی دیکتاۆریی سەرەڕۆ دامەزرێنن.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی