سایز متن   /

سلێمان وه یسی//

ئه و رۆژانه ی که به جارێک ھه موو خه باته کان که بۆ ئاشتی له تورکیادا له ئارادا بوون له ناو چوون. زۆرێک له گه شبینه رامیارییه کان پێیان وابوو که چیتر سه رده می کۆتایی ھاتنی پان تورکیسم وئمپراتۆرییه گاڵته جارییه کیه ی ﻉوسمانییه به ڵام ھه ر ئه و رۆژانه گوترا که یارییه که تازه ده ستی پێکردووه و ئه م پیره له خۆباییه, به رنامه ی گه ڕانه وه بۆ سه رده می سیستمی ئۆلیگارشی کۆنی تورکایه تی پێیه. ئه و رۆژانه بوو که کورده کان وه دووی ده رفه تێک که وتبوون که لایه نگرانی خۆش خه یاڵی و دوور له راستی ئاپۆ وه ک دروشم ھه ڵیان ده بڕی و به م شێوه یه ده نگوه دانی کۆتایی پان تورکه کانیان به ده نگی به رز پیشان ده دا.

به ڵام یارییه که تازه ده ستی پێکردبوو و ھیچ لایه نێکیان نه یده ویست ئه مه قبوڵ بکات!

سه لاﺡه دن ده میرتاشی جوان ناچارکرا بکه وێته نێو یارییه که وه به جۆرێک که ئه گه ر ده کشاوه به خائین و دواکه وتوو ناویان ده برد و له نێو کوردان ئابڕوی ده چوو. بۆیه به شداری یارییه که که پێشتر دیار کرابوو, بوو ھه ڵبه ت ھێشتاش دیار نییه کێ کریاری ئه م یارییه یه. به ڵام ئه وه ی که روونه له ناو چوونی ھه موو ئه و ده سکه وتانه بوو که له مێژه کێڵدرابوون و تازه ده یویست به ر بدات و له وانه یه سه مه ره که شی ھه ر ئه م پان تورکه توندڕه وانه بووبن که به م بڕوا گه یشتبوون که پێویسته یارییه که تێک بده ن.

به دوور له ھه ر جۆره ده مارگیرییه ک, چ ره وتێک تێکده ری ئه م یارییه له گۆڕه پان بوو؟

لێره بوو که پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پ ک ک) که له قۆناخه جیاوازه کاندا ئامانجی جیاوازی تیوریزه  ده کرد ھاته نێو گۆڕه پانه که وه و ھه موو فورمێله کانی له تورکیا بۆ کورده کان تێک دا.

ئاک پارتیش که له رێگاکه ی ھه موار بینبوو چووه بۆ لای کورده برۆکراته کان که زیاتر له تێکه ڵاوی و نائارامی به دوای ئارامی دا بوون و به م جۆره رای زۆرینه ی کورده کانی به ده ست ھێنا و به م چه شنه  پ ک ک زۆرترین یارمه تی دایه ئاکه په.

ناکرێت به و ھۆیه وه که ئه ردۆگان و پارته ده سه ڵاتخوازه که ی له ھه ڵه ی ستراتژیکی پ ک ک که  زۆرترین که ڵکی گێ وه رگرت, بمانه وێت تا بۆ رزگارکردنی پ ک ک له گه ڵ گرێدانی به کورده کانه وه پاک و پیر پیشانی بده ین.

راگه یاندنه کان باسی لێپرسینه وه له ۵۷ نوێنه ری پارلمانی تورکیا ده که ن. به پێی نووسراوی ریپورت که مال کلیچدار ئۆﻍڵو سه رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه ل, ده وڵه ت باﻍچه لی سه رۆکی بزوتنه وه ی نه ته وه ی, سه لاﺡه دین ده میرتاش و فیگه ن یوکسه ک داﻍ سه رۆکانی پارتی دیموکراتی گه لانی تورکیا, له و نوێنه رانه ن که لێپرسینه وه یان ده ستی پێکردووه. له گه ڵ گۆڕانکاری له یاسای بنه ڕه تی تورکیادا, ئاسته نگ له سه ر رێگای کرانه وه ی ۷۹۹ دۆسیه ی تاوانباران له دژی ۱۵۲ که س له نوێنه رانی پارلمان کرایه وه. وزاره تی دادی تورکیا له رۆژی نۆیه می مانگی ژوئه ن, ۱۱۷ دۆسیه ی نارد بۆ دادوه ره کان که ۹۴ له و دۆسیانه له دژی نوێنه رانی پارتی دیموکراتی گه لانه. ۱۶ ه یان له دژی نوێنه رانی پارتی کۆماریخوازه  و ۳ دیکه ش له دژی پارتی بزوتنه وه ی نه ته وه ی و ۴یشیان له دژی نوێنه رانی پارتی ده سه ڵات داد و گه شه پێدان له سه ر ماسه ی دادوه رن.

ھه روه ھا پارلمانی تورکیا, ۶۸۲ دۆسیه ی تری که سه ر ۱۳۹ که س تۆمارکراون, خسته وه به ر ده ست و ھه ناردنی بۆ دادگاکان. له بیستی مانگی مه ی دا, پارلمانی تورکیا به ۳۷۶ رای له سه ر گۆڕانکاری له یاسای له ئه مان بوونی مافپه روه رانه ی نوێنه ره تاوانباره کان که ره جه ب ته یب ئه ردۆگانیش واژۆی کردووه, ئه م یاسایه ی ھه ڵوه شانده وه. سه رچاوه تورکییه کان وتوویانه  که ئه م گۆڕانکارییه رێگا خۆشکه ره بۆ دادگایی کردنی ئه و نوێنه رانه که لایه نگری تێرۆریزمیان کردووه.

ئه مه ھه مووی ئه و ھه واڵه بوو که له ماڵپه ڕه کان بڵاو کرابووه و ده میرتاش له وانه یه ھه ڵویستێکی توند بۆ پاراستنی خۆی و یا باشتر وایه بڵێین پ ک ک بنوێنێت به ڵام ئاگای له وه نییه که ئه مه دریژه ی ئه و ھه ڵه ئسترتژییه یه که پ ک ک ده ستی پێکرد.

 

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی