سایز متن   /

کوردپارێز/  شەوکەت بەربوھاری بەڕێوەبەری دەروازەی فیشخابوور رایگەیاند ماوەی شەو و ڕۆژێکە ئاسایشی پەیەدە ڕێگرى لە دەربازبوونی بریندارانی شەڕی قامیشلۆ بۆ ھەرێمی کوردستان دەکات. لە شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ بریندارانی شەڕی قامیشلۆ لەسەر سنوور وەستاون و چاوەڕێی پەڕینەوەن بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئاسایشی پەیەدە بەھیچ شێوەیەک ڕێگە نادات ئەو بریندارانە لە سنوور بپەڕنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە رەوشی بریندارەکان زۆر خراپە. ئاسایشی پەیەدە گوێ لە داواکاری کەسوکاری برینداران و داوای ئێمە و تیمەکانی پزیشکیش ناگرێ. لەبەرچاوی ئێمە باوک و برای یەکێک لە بریندارەکانی سەر سنوور بە چاوی پڕ لە گریانەوە داوا دەکات ئەو بریندارەیان بگەیەنرێتە ھەرێمی کوردستان تاوەکو چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت، بەڵام پەیەدە ھیچ بایەخ بە داواکاری نادات. لە دوێنێ شەوەوە یەکێک لە بریندارەکان لەسەر سنوور ڕێگری لێکراوە و ئەمڕۆش دیسانەوە جارێکی دیکە ھەمان بریندار ھێنرایەوە سەر سنوور بەڵام بۆ جاری دووەمیش رێگەی پێنەدرا بپەڕێتەوە و دیسانەوە گەرایەوە بۆ شارۆچکەی دێرک. ئێمە بریندارێکمان بینی کە برینەکەی زۆر سەخت بوو و بریندارەکە گولـلە قەناسی بەرکەوتووە تا ئێستە فیشەکەکە لەنێو لەشی ماوە و خوێنی زۆریشی لێ ڕۆیشتووە و ئەگەری مردنی زۆرە، کەچی ئاسایشی پەیەدە ھەر ڕێگرە لە پەڕینەوەی. ئاسایشی پەیەدە داوای لە برینداران کردووە کە بگەڕێنەوە کانتۆنی جەزیرە تا لە دەستەی تەندروستی شارەکە بۆ پشتڕاستکردنەوە بریندارەکان ڕاپۆرتی پزیشکی بھێنن تا لە سنوور بپەڕنەوە، بریندارانیش ئەو داوای ئاسایشی پەیەدە بە شتێکی ھەروا ئاسان نازانن، چونکە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

س: باسنیوز

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی