سایز متن   /

دوای ئەوەی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکەی دوێنیدا ۲۱ کورسی لە دەستدا، سایتی فەڕمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە هاوڵاتیانی باکوری کوردستان سزای هەدەپەیان داوە و پەکەکەش شکستێکی گەورەی خوارد.

کوردپاریز/ سایتی فەڕمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی لە بارەی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە :”هاووڵاتیانی باکوور دەنگیان بە هەدەپەدا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مەدەنیانە و بەبێ چەک نوێنەرایەتیی ئەوان بکات لە پەرلەمان، بەڵام دوای ۷ـی حوزەیران هاووڵاتیانی باکوور کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستان خەندەقیان لە بەردەم دەرگەی خۆیان دەبینی، یاخود چەکدارانی پەکەکە بە ئاشکرا داوای لە رۆڵەکانیان دەکرد چەک هەڵبگرن و دژی حکوومەتی تورکیا بجەنگن، بۆیە هاووڵاتیان سزای هەدەپەیان دا، دەکرێت بڵێین تەنیا هەدەپە و مەهەپە و جەهەپە شکستیان نەهێنا، بەڵکە پەکەکەیش دووچاری شکستێکی گەورە هات، بەوەی پەیامی باکووریان زۆر بە توندی لەسەر سندووقی دەنگداندا وەرگرت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، بە کورتی باکوور هاواری کرد، ئێمە ئارامیمان دەوێت و ئاشتیمان دەوێت، ئێمە شەڕ و خەندەقمان ناوێت، ئیدی نامانەوێت گوێمان لە دەنگی چەک و تۆپ و تەیارە بێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پەیامی باکوور بۆ ئاکەپەیش بوو بەوەی ئیدی پێویستە دووبارە پرسی قۆناغی چارەسەری بهێننەوە بەر باس، چونکە چۆن سزای هەدەپەیان دا، لە هەمان کاتدا بە ئاکەپەیان گوت ئیدی کاتیەتی قۆناغی چارەسەری گیانی بە بەردا بێتەوە.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی