سایز متن   /

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا وێڕای ئەوەی هێرشی توند دەکاتە سەر رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، رەخنەش بە یەکێتی دەگرێت و بە کەمتەر خەم لە پاراستنی بارەگاکانی تۆمەتباری دەکات.
کوردپارێز/ مەکتەبی سیاسی پارتی دوای کۆبوونەوەیەک کە بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حزبە بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێکی لە بارەی دۆخی ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، بتوێن و گەرمیان بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە: ئێمە نەوشیروان مستەفا و دارودەستەکەی بە بەرپرسیاری یەکەمی ئەو کارە تێکدەرانە و ئاڵۆزی دروستکردنە دەزانین و وەڵامی گونجاومان دەبێت و بەدڵنیاییەوە دەبێت پیلانگێڕان باجی ئەم دەستدرێژیانەیان بدەن. لەهەمان کاتدا دامودەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کەمتەرخەم دەزانین لەپاراستنی بارەگاکانمان.
راشیگەیاندووە: تاکوئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان دانی بەخۆداگرتووە و هێمنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی پاراستووە، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان و، هیچ هەنگاوێکیشی نەناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم پیلان و دەستدرێژییە ناڕەوایانە، بەڵام ئیمڕۆش تاوەکو ئەم ساتەش نەوشیروان و تاقمەکەی هەر سورن لەسەر جێبەجێکردنی پیلانەکەیان، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان بەحەقی رەوای خۆی دەزانێت هەرهەنگاوێک بنێ کە بەگونجاوی بزانێ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم ئاژاوەگێڕی و پیلانە تێکدارانە. پارتی وەک هەنگاوی یەکەم خۆی بە ئازاد دەزانێ لە رێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بەشداری تاقمی نەوشیروان تیایاندا.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بۆ رای گشتی
هاووڵاتیانی خۆشەویست و خۆڕاگری کوردستان…
ئاگادارن کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا زنجیرە کارێکی تێکدەرانە بەرامبەر هەندێ لە بارەگاکانی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان لەژێر ناوی خۆپیشاندانی جەماوەری، ئەنجامدرا، کە لەڕاستیدا خۆپیشاندانەکان خۆڕسک نەبوون، بەڵکو پێشوەختە پلان بۆداڕێژراوبوون بۆ تێکدانی بارودۆخ و پەلاماردانی بارەگاکانمان، لەکاتێکدا پارتیمان بەهەموو هێز و تواناوە خەریکی بەرگریکردنە لە کوردستان لە بەرامبەر تیرۆرستانی داعش.
ئێمە نەوشیروان مستەفا و دارودەستەکەی بە بەرپرسیاری یەکەمی ئەو کارە تێکدەرانە و ئاڵۆزی دروستکردنە دەزانین و وەڵامی گونجاومان دەبێت و بەدڵنیاییەوە دەبێت پیلانگێڕان باجی ئەم دەستدرێژیانەیان بدەن. لەهەمان کاتدا دامودەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کەمتەرخەم دەزانین لەپاراستنی بارەگاکانمان لە کاتێکدا ئۆرگانەکانی پارتیمان بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نەبوون و نین لەهەبوونی کەموکوڕی و کەمی خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا، چونکە دیارە کە بەرپرسیاریەتی ئیداری و خزمەتگوزاری ئەو دەڤەرە لەئەستۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان _دایە، هەروەکو چۆن دەزگاکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان و ئیدارەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو ناوچانە بەبەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی بارەگاکانی دیکەمان و سەروماڵی ئەندام و کادیران و جەماوەری پارتیمان.
هاووڵاتیانی بەڕێز و خۆشەویست..
تاکوئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان دانی بەخۆداگرتووە و هێمنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی پاراستووە، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان و، هیچ هەنگاوێکیشی نەناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم پیلان و دەستدرێژییە ناڕەوایانە، بەڵام ئیمڕۆش تاوەکو ئەم ساتەش نەوشیروان و تاقمەکەی هەر سورن لەسەر جێبەجێکردنی پیلانەکەیان، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان بەحەقی رەوای خۆی دەزانێت هەرهەنگاوێک بنێ کە بەگونجاوی بزانێ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم ئاژاوەگێڕی و پیلانە تێکدارانە. پارتی وەک هەنگاوی یەکەم خۆی بە ئازاد دەزانێ لە رێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بەشداری تاقمی نەوشیروان تیایاندا.
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان…
پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕی بەتینە بەسەرکەوتنی گەلەکەمان بەسەر دوژمنانی جۆراوجۆری مافە رەواکانی و چارەسەری ئەو کێشە و قەیرانانەی روبەڕوی دەبێتەوە، لێرەدا داوا لە ئەندام و کادیران و جەماوەری تێکۆشەری پارتیمان دەکەین کە هیچ پەرچەکردارێک نیشان نەدەن و هێمنی شارو شارۆچکەکان بپارێزن و، وەکو هەمیشە بەرپرسیارانە لەگەڵ بارودۆخەکە رەفتاربکەن، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە..
بژی کورد بژی کوردستان…
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۰/۱۰/۲۰۱۵

 

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی