سایز متن   /

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، حکومەتی ئەڵمانیا جۆرە چەکێکی پێشکەوتووی گەیاندۆتە دەستی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ھەمان ئەو چەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش پێشتر گەیاندبوویە دەستی پێشمەرگە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەپەکەکە باس لەوەدەکات، ئەو چەکە کڕدراوەو ئەڵمانیا بەپەکەکەی نەداوە.

جۆرە چەکێکی زۆر پێشکەوتووی ئەڵمانی کە چەکێکی نوێیە بەناو (بونکر فاست) ئێستا لای ئه ندامانی پەکەکە بوونی ھەیە بەڕێژەیەکی زۆر، چەند میدیایەکی ناوچەکەش جەختیانکردۆتەوە، ئەوچەکانە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیەوە بەپەکەکە دراوە. چەند زانیارییەکیش ئەوە ئاشکرادەکەن، ئەو چەکە پێشکەوتووە ئەڵمانیەی ئێستا لای پەکەکەیە، حکومەتی بەرلین لەڕێگەی فڕۆکەکانی ھۆڵەنداوە گەیاندویەتیە دەستی پەکەکە لەچیای شنگال و قەندیل کە پەکەکەی لێیە، بەڵام تائێستا حکومەتی بەرلین لەئاست ئەو زانیاریانەدا بێدەنگی ھەڵبژاردووە.

پێشتریش ڕۆژنامەی ئەکشامی تورکی باسی لەوەکردبوو، ئەو چەکە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە تایبەت بۆ پەکەکە نێردراوەو بەڵێنی ئەوەشی پێداوە زیاتر پڕچەکی بکات. سەبارەت بەبەکارھێنانی فڕۆکەی ھۆڵەندیش ڕۆژنامە تورکیەکە ئاشکرایکردووە، ئەوەی ئەڵمانیا دەیکات بۆ شاردنەوەی کارەکەیەتی لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

موشەکی بونکر فاست (BKF) کە لەلایەن کۆمپانیای بەرگری دینامێتی نۆبڵی ئەڵمانیا (DND) دروستدەکرێت، بەشێک لەو چەکە پێشکەوتوانەیە کە حکومەتی ئەڵمانیا لەساڵانی ڕابردوودا زۆرترین ھەناردەی سەربازی خۆی لەڕێگەی ئەو چەکەوە ئەنجامداوە.

ئەوەش چەکی تایبەتی کۆمپانیای بەرگری دینامێتی نۆبلی ئەڵمانیا (DND) بووەو تائێستا ھیچ وڵاتێکی دیکە چەکی لەو شێوەیەی دروستنەکردووەو بەپێشکەوتووترین چەکی دژە تانک و فڕۆکە ئەژماردەکرێت.

ھەروەک ئەوەش زانراوە جگە لەچەکی بونکر فاست، چەکێکی دیکەی پێشکەوتووش بەناوی (پانز فاست ٣ ـ PZF٣) و (ئالت کالیبر DM١٨) کە ئەوانیش دروستکراوی ئەڵمانیان، ئێستا لەدەستی پەکەکەدان و چەکی زۆر پێشکەوتوون بۆ تێکشکانی فڕۆکەو تانک و زرێپۆش.

سەرچاوەیەکی نزیکیش لەپەکەکە باسی لەوەکرد، ئەو چەکانە لەڕێگەی بازرگانیەوە بەپەکەکە فرۆشراوەو ھیچ پەیوەندییەکی بەحکومەتی ئەڵمانیاوە نییە، “ئەگەرچی لەو وڵاتە کڕدراوە، بەڵام ڕاستەوخۆ بۆ پەکەکە ڕەوانە نەکراوە”.

سه رچاوه : SNN

 

 

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی