سایز متن   /

کۆچی هاوڵاتیانی کوردستان به‌لێشاو ته‌نها ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردو کوردستانی نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵکو له‌مێژودا چه‌ند چرکه‌ساتێک هه‌یه که به‌کۆچی به‌لێشاو له‌مێژوی ئێمه‌دا ده‌ناسرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌رۆژگاری شه‌ڕی ناوخۆی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌کان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی رێکخراوی فدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌به‌راورد به‌ساڵی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۳ رێژه‌ی کۆچکردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی شه‌ش قات‌و حه‌وت قات زیادی کردوه، “له‌ساڵی ۲۰۱۴ هه‌زار بۆ ههزاروپێنجسەد هاوڵاتی رۆیشتوه‌و ساڵی ۲۰۱۳ ژماره‌که که‌متر بوه“.

ئه‌و رێکخراوه قۆناغه‌کانی کۆچکردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سێ قۆناغی سه‌ره‌کیی دابه‌شکردوه، قۆناغی یه‌که‌م ساڵه‌کانی ۱۹۷۰ بۆ ۱۹۸۰، قۆناغی دوه‌م ساڵه‌کانی نێوان ۱۹۹۰ بۆ ۲۰۰۰، قۆناغی سێیه‌میش له‌و مێژوه‌وه تا ئه‌مڕۆ.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی رێکخراوی فدراسیۆنی په‌نابه‌ران، کۆی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان که له‌هه‌ر سێ قۆناغه‌که‌دا کۆچیان کردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌نێوان ملیۆنێک‌و ۸۰۰ هه‌زار بۆ دو ملیۆن هاوڵاتی ده‌بن.

 له‌هه‌شت مانگدا ۱۲ هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانیان جێهێشتوه

رێکخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێکه له‌و رێکخراوانه‌ی له‌هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌و ئاماری ئه‌و هاوڵاتیانهدان که له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆچ ده‌که‌ن.

ئامانج عه‌بدوڵا، سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوه له‌لێدوانێکیدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی بهدواداچونهکانلهماوهی ۸ مانگی رابردودا زیاتر له‌۱۲ هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانیان ڕوه‌و وڵاتانی ئه‌وروپی جێهێشتوه، “%۷۵ی ئه‌و هاوڵاتیانه له‌توێژی گهنجاننو ئه‌وی دیکه‌شی خێزان‌و ژن‌و منداڵنن”.

سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که ئاماره‌کانی ئه‌وان نافهرمینو ده‌کرێت ئه‌و ژمارانه زۆر زیاتربنو به‌رده‌وامیش له‌زیادبوندایه . ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که له‌نێو پارێزگاکانی هه‌رێمدا پشکی شێر له‌و هاوڵاتیانه‌ی کۆچ ده‌که‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ر پارێزگای سلێمانی که‌وتوه.

رێکخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رێکخراوێکی خێرخوازیی بێلایه‌نه‌و ئۆفیسی سه‌ره‌کیی له‌شاری له‌نده‌نه‌و له‌۸ وڵات نوسینگه‌ی هه‌یه‌و له۳۲ وڵات نوێنه‌رایه‌تیی هه‌یه.

 ۳۵ هاوڵاتی کورد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌کیش بێسه‌روشوێنن

له‌نێو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌رێگای قاچاخ ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌میشه ژماره‌یه‌کیان لێ ده‌بنه قوربانی‌و به‌شێوازی جیاواز گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆکاری سه‌ره‌کیی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و کۆچبه‌رانه، سه‌ختی رێگاکانو نغرۆبونی بهلهمهکانو خنکاندنیانه له‌ناو ئوتومبێله بارهه‌ڵگره‌کاندا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی رێکخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران، له‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له‌۸ مانگی رابردودا چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ۳۰ بۆ ۳۵ که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود بێسهرو شوێن بون، “هه‌ندێک له‌و هاوڵاتیانه له‌ئاودا خنکاون، به‌شێکیان لهرێگاکاندا یاخود له‌ناو ئوتومبێلهبارههڵگرهکاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه“.

هاوکات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی دیکه‌ش بێسهرو شوێننو کاتێک له‌لایه‌ن باندهقاچاخچییهکانهوه بهڕێکراونو چاره‌نوسیان دیارنه‌ماوه، “نازانرێت له‌زیندانه‌کاندان یاخود له‌رێگادا ونبونو گیانیان له‌ده‌ستداوه!”

ئامانج عه‌بدوڵا ئاشکراشی ده‌کات که ئه‌وان پێشبینی ژماره‌یه‌کی زۆرتر ده‌که‌ن بۆ گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌و ڕێگایه‌دا، ده‌شڵێت “قوربانییه‌کان زیاتر له‌نێوان وڵاتی تورکیا‌و یۆنان، هه‌روه‌ها وڵاتی ئیتاڵیا، بانده قاچاخچییه‌کان له‌وێ زۆر مافیاییانه کارده‌که‌ن”.

 

اشتراک گذاری در فیس‌بوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی