سایز متن   /

بێجگە لەو مەترسیەی کە خستوویەتە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئێستاکە هێرشە بەربڵاوە تێرۆریستیەکانی پەکەکە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

لە دەیەی ڕابردوودا چەکدارانی پەکەکە سوپای تورکیایان کردبوو بە ئامانجی هێرشە تێرۆریستیەکانی خۆیان. بەڵام لەم دواییانەدا بینیمان کە بکوژانی پەکەکە هەر وەکوو سەربازەکان، هێرش دەکەنە سەر ئەفسەرانی پۆلیسیش. بە داخەوە تەنانەت پۆلیسێکی هاتوچۆش لە ناو بۆسەی چەکدارانی پەکەکەدا کرایە ئامانجی هێرشەکانی ئەم گرووپە.
ئێستاکە کوشتارە تێرۆریستیەکانی پەکەکە لایەنێکی نوێیان بە خۆوە گرتووە کە ئەویش کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنیە. ئەوان پێشتر کرێکار، ئەندازیار و فەرمانبەرانیان دەڕفاندن بەڵام بە بێ ئەوەی هیچ زیانێکیان پێ بگەیێنن بەریان دەدان. بەڵام لەم ڕۆژانەی دواییدا چەکدارانی پەکەکە یەکێک لە ڕێگاکانیان گرت و ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند کە بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لە دەست دا. دووشەمەی ڕابردووش تێرۆریستەکان یونس کوجا، سەرۆکی پێشووی لقی لاوانی پارتی داد و گەشە پێدانیایان لە ئامەد، لە کاتێکدا کە دەچوو بۆ شوێنی کارەکەی خۆی، کوشت.
پەکەکە پێشتریش دوو جار لە ئەنقەرە خەڵکی مەدەنیان کردبۆ ئامانج. ٢٢ مانگی مەی ٢٠٠٧ هێرشی تێرۆریستی پەکەکە لە ناو دڵی پێتەخت و لە کاتی قەرەباڵخی شاردا ٩ کەسیان کوشت و ١٢١ کەسی دیکەشیان بریندار کرد. ٢٢ی سێپتەمبێری ٢٠١١ش بۆمب نانەوەیێکی دیکەی پەکەکە لە ئەنقەرە ٣ کەسی کوشت و ٣۴ کەسی دیکەشی بریندار کرد. لقە جیاوازەکانی پەکەکە بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەیان لە ئەستۆ گرت. لە کاتی ئەو تەقینەوەوە تا ئێستا پەکەکە تەنیا لە دژی هێزەکانی ئاسایش درێژەی بە هێرشە تێرۆریستیەکانی خۆی داوە. بەڵام ئەو وێنەی ئێستای پەکەکە بە تەواوی جیاوازە. ئەوان لە سەر شەقامەکان خەڵک دەکوژن و هاووڵاتیانی مەدەنی دەسووتێنن. ئەوە گۆڕانکاریێکی زۆر مەترسیدارە کە نیشان دەدات پەکەکە بە ئەندازەی تێرۆریستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عراق و شام (داعش) ستەمکار و تێرۆریستە و دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەوانە هێزێکی دڕندە و بێ بەزەیین کە کە هیچ بەهایەک بە گیانی مرۆڤەکان نادەن. واتەیێکی دیکەی ئەم ڕووداوە ئەوەیە پەکەکە ئیدی ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە ئیدی کردەوەی تێرۆریستی وەلا دەنێت و هەوڵی ئەوە دەدات کە ببێت بە هێزێکی سیاسی بێ ئازار.
بەڵام ئەوە تەواو سروشتیە. هەر کەس پێی وایە کە پەکەکە توانای ئەوەی هەیە کە بە ئاسانی بێتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی ئاساییەوە، لە ڕاستیدا خۆی خەڵەتاندوە. خەڵکی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەبێ ڕوخساری دزێوی پەکەکە ببینن و بەو پێیە مامڵە لە گەڵ ئەم گرووپەدا بکەن. ئەمە بۆ بزووتنەوەی سیاسی کوردەکانیش کە لە لایەن ٨٠ کورسی پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە لە ناو پەرلەمان نوێنەرایەتی دەکرێت بە هەمان شێوەیە. ئەوان نابێ ئیدی پشت بە پەکەکە و تیمە تێرۆریستیەکانی ئەم گرووپەوە بەستن بەڵکوو دەبێ لە بەرانبەردا پشت بەستوو بە لە سەتا ١٣ی ئەو دەنگانە بن کە لەم وڵاتە مسۆگەریان کردوە.
پارتی دیموکراتیکی گەلان بە چاوی خۆی دەیبینێ کە ئەگەر لە بکوژانی پەکەکە دوور بکەوێتەوە جەماوەرێکی زۆرتر لە ناو تورکیا لە دەوری کۆ دەبێتەوە. ئەوانەش کە لە وڵاتانی ئەورووپا پشتیوانی لە پەکەکە دەکەن دەبێ ڕوخساری  ڕاستەقینەی ئەم گرووپە ببینن و ئەو ڕێگایانەی کە یارمەتی دارایی پەکەکە دەدەن، بگرن. ئەڵمانیەکان زیاتر لە هەموان دەبێ ئاگاداری ڕوخساری ڕاستەقینەی پەکەکە بن بەڵام دەبینین کە سیاسەتوانانی ئەڵمانی بەردەوام هیچ جیاوازیەک لە نێوان تێرۆریستان و ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن بە ئامرازە سیاسیە سنووردارەکانیانەوە کاریگەریێکیان هەبێت. دانانێت.
کارێک کە ئێستا دەبێ بکرێت ئەوەیە کە پەکەکە سەرکوت بکرێت، چەک و تەقەمەنیەکانی لێ بستێندرێت و ڕێبەرەکانی بخرێنە پەراوێز و تا ئەو جێگایەی کە ڕێگەی هەبێت لە تورکیا دوور بخرێنەوە. نابێ ڕێگە بەو کەسانە بدرێت کە نوێنەرایەتی هاووڵاتیانی کوردمان بکەن. ئەوانەی کە هیچ بەهایەک بە گیانی مرۆڤەکان نادەن، هەر ئامانجێکیشیان کە هەبێت، نابێ لە ناو ئەو کۆمەڵگایەدا خاوەن هیچ ڕۆڵ و پێگەیێک بن.
ئیلنور چویک/دەیلی سەباح

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی