سایز متن   /

تێرۆریسته کان زۆرترین ئه ندامانی خۆیان له نێوھه رزه کاران و گه نجاندا راده کێشن و له راستیدا ده توانرێت ئه ندام بوون له په ژاک و په که که وه ک جۆرێک مرۆڤ ره واندن ناودێر بکرێت.

گرووپی په که که و باڵه ئێرانییه که ی (په ژاک) ھێزی تێرۆریستین که له سنوری رۆژئاوای وڵات چالاکن. ھه رچه ند تائێستا شێره پیاوان و پارێزوانانی ئاسایشی سنوره کان گورزی کوشنده ی زۆریان لێ وه شاندوون و ناچاریان کردوون بکێشێنه وه به ڵام رابردووی ئه م گرووپه و وتووێژ له گه ڵ ئه ندامانی گرێدراوی له سه ر رابردووی ھزری و رامان و ئارمانجه کانی ئه ندامانی په که که یارمه تییه کی باشمان له م باره وه ده دات. له ژماره تایبه تی مه شرق که له ژێر نێوی ( په که که  و په ژاک له دیدێکی نێزیکتره وه ) که له رۆژانی نه ورۆز بڵاوکراوه ته وه چاوێکی خشکاندووه به ژێرخانه کانی دامه زراندنی ئه م گرووپه و ھه روه ھا گوێ ده گرین بۆ قسه کانی بڕێک له و ئه ندامه جیابووانه ی گرووپ که چۆن که وتوونه ته داویه وه تا له ده لاقه یه کی نێزیکتره وه راستییه کان و تاوانه کانی ئه م گرووپه و ئه وه ی که بۆته ھۆی به لاڕێدان چووینی ئه م ئه ندامه ھه ڵخه ڵه تێنراوانه .

 کاک دالایی منان یه کێکه له وانه که مناڵه گه نجه که ی فریوی ئه م گرووپه تێرۆریستیانه ی خوارد و ئه مڕو ئه ندامی په که که  و په ژاکه . ئه م باوکه پێی وایه که کۆڕه که ی به ویستی خۆی نه ڕۆیشتووه  نێو ئه م گرووپه وه و ھیچ ناسینێکی لێیان نه بوو و نیه تی. ئه و و ماڵباته که ی که ئه مڕۆ له چاوه ڕوانیدان که مناڵه که یان بگه ڕێته وه ته نیا نین و نمونه ی زۆری وامان ھه یه . به سه رھات گێڕانه وه ی به سۆز و تێکه ڵ له گه ڵ فرمێسک به جوانی بۆمان روون ده بێته وه که  تێرۆریسته کان ئه وانه ی که ده یانه وێ بیانبه ن له نێوان ھه رزه کاران و گه نجانی خاو و بێ زانیاریدا ده بیننه وه و له راستیدا ئه ندام بوون له په ژاک و په که که دا جۆرێک مرۆڤ دزینه .

 له درێژه ی ئه م به شه دا رۆیشتنه لای باوکێکی ره نج دیده تا بۆمان له شێوازه کانی راکێشانی ھێز به ده ستی تێرۆریسته کانی په ژاک و شێوازی فریو داینی مناڵه که ی بۆمان بکات:

خۆتان بناسێنن؟

من ئبراھیم دلایی مه نان دانیشتووی شاری شۆت و شۆفێرم و سێ منداڵم ھه یه .

چی روویدا بۆ مناڵه که تان؟

ئه حمه د کۆڕی گه وره م بوو و ۱۵ ساڵی بوو. له جۆزه ردانی ساڵی ۱۳۹۵ له دوکانێکدا ئیشی کاشی کاری ده کرد و یه ک جاره کی ون بوو و چیتر نه گه ڕایه وه بۆ ماڵ.

چیرۆکی ونبوونه که ی بۆمان ده گێڕیته وه ؟

کاژێر نێزیکی ۹ی به یانی بوو ئه و کات که کارته نه ته وه یه کانیه ن ده گۆڕی. من ھاتمه وه ماڵێ تا کارته کان و به ڵگه کانی ئه ندامانی ماڵبات ببه م که له وێ من و ھاوسه رم تێگه یشتین ناسنامه که ی ئه حمه د نییه ! سه ره تا بیرمان کرده وه که له وانه یه ونمان کردبێت. له وێیه وه که دایکی نیگه ران بوو و پێشتریش وتبووی که بۆ ئیش و کار ده ڕۆاته بۆ تاران ده ست به جێ ته له فۆنمان بۆ کرد. ئه ویش وه ک ھه میشه وڵامی دایه وه له سه ر ئیشم. وتم ناسنامه که ت نییه  وتی من ئاگام لێ نییه و ئێستا له سه ر ئیشم.

دواتر بۆ گۆڕینی کارته کان رۆیشتمه ده رێ. کاتێک که گه ڕامه وه دایکی ده گریا و نیگه ران بوو که ئه حمه د بۆ خۆی به ڵگه کانی بردووه. منیش بۆ ئه وه ی دایکی زۆرتر په رۆش نه بێت پێکه وه بردم و رۆیشتین بۆ شوێنی ئیش کردنه که ی. به ڵام له وێ نه بوو. پرسیم له کوێیه ؟ وتی چه ند خوله ک پێشتر دوو کوڕی له خۆی گه وره تر ھاتن و له گه ڵیان رۆیشت و وتیان ده مانه وێ بڕۆین بۆ تاران.

ته نانه ت کرێکارێکی رێبواریشیان له شوێنی ئه حمه د ھێنا تا یارمه تی من بدات. من وتم بۆ ئاگادارت نه کردینه وه  وتی ئه گه ر نه ده ھاتبان ئه وه بۆ خۆم ھه واڵم ده دانێ. شوێنێک بۆ گه ڕانیش نه بوو و ته نیا نامه یه کمان نووسی و بردمان بۆ دادگا. دادوه ره که ش نامه یه کی دا که به پۆلیسی پیشان بده م تا به رێگای موبایله که یه وه بیدۆزنه وه .

 ئه و رۆژه ھه ر ئه مانه م بۆ کرا و کاژێری ئیداری ته واو بوو و ما بۆ رۆژی دواتر. ئه م رۆژه که یه وه  ھێزه کانی ئینتزامی (ئاسایش) ھات و پرسیان کۆڕتان ون بوو؟! وتمان به ڵێ. وتیان بڕۆین یه کێک له باره گاکانی ئاسایش. له وێ بۆیان وتین که کۆڕه که تان رۆیشتووه بۆ نێوۆ په ژاک. وتیان دوو ئۆتۆمبێل له گه نجانی خه ڵکیان به م شێوه یه ھه ڵخه ڵه تاندوون و له وڵات بردوویانه ته ده رێ. من له وێ قه ڵس بووم که بۆ پێشتان لێ نه گرتوون؟ وتیان ئه م زانیاریانه دوای ده رچوونی له وڵات پێمان گه یشتووه . ھه ڵبه ت وتیان که بۆ گه ڕندنه وه ی ھه رچی له توانامان دا ھه بێت ده یکه ین.

له وێ به دواوه ھیچتان نه کرد؟

دڵم ئارام نه بوو و دایکیشی یه کسه ر ده گریا. ده مه ویست بۆ خۆم ئیشێک بۆ رزگارکردنی کوڕه که م ئه نجام بده م. بۆیه چووم به دوای ئاخرین په یوه ندیه کانی له نێو مۆبایله که یدا. ژماره مۆبایلی کوڕه که م به نێوی براکه م سلێمان بوو و له تاران ئیشی ده کرد. ته له فۆنم بۆ کرد و ھه ناردم به دوای ئه و ژمارانه که له گه ڵ کوڕه که م په یوه ندیان کردبوو و وتیان بۆ زانینی ئه و ژمارانه ی که په یوه ندیان کردووه پێویستی به ده ستوری دادگا ھه یه بۆیه رۆیشتنه  دادگا و دادوه ر پێ وتین ئه مه  ئیشی ئێوه نییه ئێمه  بۆ خۆمان ئه م ئیشه مان کردووه.

دواتر ئه و دوو ژماره یه که له رێگای براکه مه وه به ده وستم ھێنابوون له مۆبایله که م سه یڤم کردن و زانیم که یه کیان تلێگرامی ھه یه و له و رێگایه وه وێنه ی خاوه نی ژماره که مان ده رھێنا. کوڕێکی نێزیک ۲۰ ساڵان بوو که دواتر تێگه یشتم نێوی مه ھدیه . خۆشکی دراوسێمان بوو و ده ھات بۆ خانووی خۆشکی و منیش پۆلیسم ئاگادار کرده وه و ئه وانیش ده ستگیریان کرد. ئه مه ش سکاڵامان له دژی تۆمار کرد. ھێشتا له قۆناخی لێپرسینه وه دایه وه ھێشتا ئه نجامێکمان ده ست نه که وتووه و وتیان ئاگادارتان ده که ینه وه . شه و و رۆژمان لێ بڕاوه ژیانمان تێکچووه  و ھه رکارێک ده که م بۆ ئه وه ی کوڕه که م بگه ڕێنمه وه . من به راستی ئه وه م توانا بووه  کردوومه ….

 بۆ خۆت قه د په که که  و په ژاک ده ناسی؟

نه من نێویشیانم نه بیستووه . پۆلیس پێمی ناساند. من نازانم مناڵه که م له کوێیه. لێتان داوا ده که م که وێنه که ی له تلویزیون بڵاو که نه وه و ده نگی من به ھه موو شوێنێک بگه ینن به ڵکو ئه م کوڕه م بگه ڕێته وه . نازانم چی بکه م و چۆنی بگه ڕێنمه وه . ھه رزه کار بوو و ئه وا خۆی له م داوه ی ئاوێت. واده زانم بۆ خۆشی نه یزانیوه بۆ کوێی ده به ن و له وانه ی وایزانیبتێ که بۆ ئیش کردنی ده به ن منیش ئه م گرووپه م نه ده ناسی.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی