سایز متن   /

ئه ندامێکی لێژنه ی ئه منی و پاراستن له پارلمانی ئێراق ده ڵێ: تاکتیکی په که که و باڵه کانی له شنگال له پارێزگای مووسڵ بێ ئه نجام ده بێت بۆ ئه وه ی تورکیا ده زانێت که په که که چ ده کات و ئه م پارتانه ش ده بنه قوربانی سیاسه ته کانی په که که.

به گوێره ی ھه واڵێک که کوردپارێز له ئاژانسی باسنیوزی وه رگرتووه, شاخه وان عه بدۆڵا نوێنه ر و ئه ندامی لێژنه ی ئه منی و پاراستن له پارلمان ئێراق له باره ی تاکتیکی په که که له دامه زراندنی پارتێکی نوێ له شنگال وتی: په که که سه ره تا ده یویست خۆی وه ک ھێزێکی نێو گه ل بناسێنێت تا تورکیا ھێرشیان بۆ نه بات به ڵام سه رکه وتوو نه بوو. ئێستا ده یه وێت چه ند پارتی دابمه زرێنێت تا تورکیا ھێرشی بۆ نه بات. ده یه وێت بڵێت ئه مانه کوردی ئێزدین و به ڵگه ی فه رمیان له لایه ن ده وڵه تی ناوه ندی ئێراقه وه ھه یه.

ئه و وتی: تورکیا ئاگای له م شتانه ھه یه و دازانێت په که که چ ده کات. بۆیه ئه م پارته بزانێت که په ی.د (باڵی په که که له سوریا) ئارمانجی ھێرشه کانی تورکیا و قوربانی سیاسه ته کانی په که که ده بێت. تا ئه و کاته ی که ھێما و ئاڵاکانی په که که له گه ڵ ئه م گرووپه دا ھه بن ئه وه ئارمانجی ھێرشه کانی تورکیایه.

سه رچاوه کانی ھه واڵ له ھه فته ی رابردوودا رایگه یاند که پارتێکی گرێدراوی په که که له ئێراق به نێوی (پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیه کان – PADE) که پێشتر ھه بوونی خۆی راگه یاندبوو, به شێوازێکی فه رمی له ده وڵه تی ناوه ندی ئێراق ئیزنی چالاکی وه رگرتووه. باس له که سێک به نێوی قحطان علی وه ک سه رۆکی ئه م پارته ده کرێت. ئه م که سه وتوویه که پاده له ھه ڵبژاردنه کانی پارلمانی ئێراق به شداری ده کات.

ھه روه ھا ۴ گرووپی ملیشیای گرێدراوی په که که به نێوه کانی: یه کینه کانی پاراستنی شنگال, یه کینه کانی ژنانی شنگال, ھێزی ئاسایشی شنگال و ھێزی تایبه تی ئێزدی خانیش له ناوچه ی شنگال چالاکن.

دامه زراندنی پلاتفۆرمه کان, پارته کان و گرووپه کان بۆ خۆ شاردنه وه, یه کێک له تاکتیکه کانی په که که بۆ فریودان و ون کردنی شوێن پێی خۆی و ھه ڵخه ڵه تاندنی وڵاته کان و ھه روه ھا رێکخراوه ناونه ته وه یه کانه تا ئه م گرووپه زۆر و بی ئه ژمارانه وه ک پارتی سه ره کی و دایک له لیستی رێکخراوه تێرۆریستیه کاندا جێ نه گرن.

محما خلیل قایم مه قامی شنگال له مباره یه وه ده ڵێت: ئێمه رێگا ناده ین شنگال ببێته قوربانی بکابه ری سیاسی و ھه ر پارتێک که بیه وێت له شنگال ئیزنی چالاکی وه ربگرێت پێویسته له وه زاره تی ناوخۆی ھه رێمی کوردستان رێگای پێ بدرێت و ئێمه ده ستێوه ردان له به ڕێوه بردنی شنگالدا ره د ده که ینه وه.

گرووپی په که که ئه م تاکتیکه له ناوچه کوردنشینه کانی سوریاش به ڕێوه ده بات و ئێستاش پلاتفۆرم و گرووپه گه ڵێک وه ک: پارتی یه کێتی دیموکراتیک  (PYD)، یه کینه کانی پاراستنی گه ل (YPG)، یه کینه کانی پاراستنی ژنان  (YPJ)، ھێزه کانی سوریای دمۆکراتیک  (HSD)، بزووتنه وه ی کۆمه ڵگای دیمۆکراتیک  (TEVDEM)  که ھه موویان به ڕێوه به ری سیاسه ته کانی په که که ن که  له ناوچه کوردنشینه کانی سوریادا چالاکن.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی